

ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
Loading

پڕەنسیپ و ڕێبازە سەربازییەکان بۆ پەڕینەوە لە ڕووباری ئاراس
فریاد بارزانی
2023
ئەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکی مێژووییە لەسەر هەڵمەتی خوارەزمییەکان دژی کورد و ناوچە کوردییەکان لە نێوان ساڵانی (٥٩٠-٦٤٤ی کۆچی / ١١٩٤-١٢٤٧ی زایینی)دا، لە پێشەکییەک، سێ بەش و پاشکۆکان پێکدێت.
بەشی یەکەمی ئەم کتێبە لەسەر مێژووی سیاسیی دەوڵەتی خوارەزمی و دۆخی ناوچە کوردییەکان لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەتابەگییەکانە و پێنج بابەت لەخۆدەگرێت، ئەوانیش: بنەماڵەی خوارەزمی و بەدەستهێنانی دەسەڵات لەلایەن ئەوانەوە، گرنگترین میرەکانی دەوڵەتی خوارەزمی، فراوانکردنی دەسەڵاتیان و داگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ئیسلامی، هۆکاری تێکچوونی دەوڵەتی خوارەزمی لە بەرامبەر مەغۆلەکان و پاشەکشەکردنیان بەرەو ڕۆژئاوا، دۆخی ناوچە کوردییەکان لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەتابەگییەکان.
لە بەشی دووەمدا باس لە هێرشی خوارەزمییەکان بۆ سەر کوردستان لە نێوان ساڵانی (٥٩٠-٦٢٨ی کۆچی / ١١٩٥-١٢٣١ی زایینی)دا دەکات و لە حەوت بابەت پێکدێت لەسەر گرتنی هەمەدان، هێرشی خوارەزمییەکان لە ساڵی (٦٢٢ی کۆچی / ١٢٢٥ی زایینی)دا بۆ سەر داقووق، داگیرکردنی ئازەربایجان و هۆکارەکانی، هێرشی خوارەزمییەکان بۆ سەر شاری خەڵات لە ساڵانی (٦٢٣-٦٢٧ی کۆچی / ١٢٢٦-١٢٣٠ی زایینی)دا، هاوپەیمانیی سەلجووقییەکانی ڕۆم و ئەیووبییەکان دژی جەلالەدینی خوارەزمی و گرنگترین ئەنجامەکانی هێرشەکە بۆ سەر خەڵات، هێرشی خوارەزمییەکان بۆ سەر شارەکانی جزیرە، هەڵوێستی ناوچە کوردییەکان بەرامبەر هێرش و داگیرکاریی خوارەزمییەکان..
لە بەشی سێیەمی کتێبەکەدا باس لە پەیوەندیی خوارەزمییەکان بە هێز و دەسەڵاتدارانی کورد و ناوچە کوردییەکان کراوە و شەش بابەت لەخۆدەگرێت کە باس لە پەیوەندیی خوارەزمییەکان بە ئەتابەگییەکانی هەولێر، پەیوەندیی دەوڵەتی خوارەزمی و ئەمیری ئەیووبی، پەیوەندیی ژن و ژنخوازیی کورد و خوارەزمییەکان، کوشتنی جەلالەدینی خوارەزمی لەلایەن کوردانەوە، هۆکارەکانی تێکچوون و ڕووخانی دەوڵەتی خوارەزمی، پەیوەندیی پاشماوەی سوپای خوارەزمی بە کوردانی ئەیووبیی شام و جزیرەوە دەکات.