

ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
Loading

پڕەنسیپ و ڕێبازە سەربازییەکان بۆ پەڕینەوە لە ڕووباری ئاراس
فریاد بارزانی
2023
ئەم کتێبە لە بنەڕەتدا تێزی دکتۆرایە و لە پێشەکییەک، چوار بەش و پاشکۆیەک پێکهاتووە.
بەشی یەکەم لەسەر هۆزەکانی بارزان تا ساڵی ١٩١٥ە و چوار بابەت لەخۆ دەگرێت، کە باس لە ڕەچەڵەکی ناوی بارزان و شوێن و جێگەی جوگرافی و نیشتەجێبوون، ڕۆڵی شێخانی نەقشبەندی لە یەکگرتنی هۆزەکانی بارزاندا، هۆزەکانی شێخی بارزان و دۆخی کۆمەڵایەتی، پاراستنی هۆزەکانی بارزان کە لەژێر سەرکردایەتی شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوون لە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی عوسمانیدا تا ساڵی ١٩١٥ دەکات.
لە بەشی دووەمی کتێبەکەدا باس لە دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی هۆزەکانی بارزان لە نێوان ساڵانی ١٩١٥-١٩٣١ کراوە و لە سێ بابەت پێکهاتووە کە باس لە گەشەسەندنە سیاسییەکان و کاریگەرییان لەسەر هۆزەکانی بارزان لە نێوان ساڵانی ١٩١٥-١٩٢١، گەشەسەندنە سیاسییەکانی عێراق و کاریگەرییان لەسەر هۆزەکانی بارزان لە نێوان ساڵانی ١٩٢١-١٩٢٧، هەڵوێستەکانی بەریتانیا و عێراق لەسەر بزووتنەوەی هۆزەکانی بارزان لە نێوان ساڵانی ١٩٢٧-١٩٣١، دەکات.
بەشی سێیەم لەسەر بزووتنەوەی هۆزەکانی بارزان بە سەرکردایەتی شێخ ئەحمەدی بارزانی لە نێوان ساڵانی ١٩٣١-١٩٣٥ە، سێ بابەتی تێدایە: هۆکارەکانی بزووتنەوەی چەکداری هۆزەکانی بارزان و هەڵوێستی هۆزە کوردەکان و حکوومەتی عێراق و بەرپرسانی بەریتانی و وڵاتانی دراوسێ لە نێوان ساڵانی ١٩٣١-١٩٣٥، هەڵوێستی ڕاگەیاندنی عێراق و پەرلەمانی عێراق لەسەر بزووتنەوەی هۆزی بارزان بە سەرکردایەتی شێخ ئەحمەد بارزانی لە نێوان ساڵانی (١٩٣١-١٩٣٥)، گەڕانەوەی دەسەڵاتی ئیداری بۆ دەڤەری بارزان لە نێوان ساڵانی ١٩٣٣-١٩٣٥.
بەشی چوارەمی ئەم کتێبە باس لە دۆخی هۆزەکانی بارزان لە نێوان ساڵانی ١٩٣٥-١٩٥٨ دەکات و لە سێ بابەت پێکهاتووە: دۆخی دەڤەری بارزان و هۆزەکانی تا ساڵی ١٩٤٣، بزووتنەوەی مەلا مستەفا بارزانی و ڕۆڵی هۆزەکانی بارزان لە نێوان ساڵانی ١٩٤٣-١٩٤٥، دۆخی بارزانییەکان لە نێوان ساڵانی ١٩٤٥-١٩٤٧.