

ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
Loading

دەرەنجامەکانی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاسایشی هەرێمی
حوسێن ئیحسانی
بەشی یەکەمی کتێبەکە باسی گرنگترین قۆناغەکانی ژیانی کامەران بەدرخان دەکات لە لەدایکبوونییەوە تا مردنی لە نێوان ساڵانی (١٨٩٥-١٩٧٨). بەشی دووەم باسی چالاکیی سیاسیی کامەران بەدرخان لە بزووتنەوەی نەتەوەییی کورد دەکات و سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت: ئاماژە بە هەوڵ و تێکۆشانی لە کۆمەڵەی (تەعالی کوردستان) لە ساڵی ١٩١٨ و ئەو ڕووداوانەی دوای جەنگی جیهانیی یەکەم ڕوویان دا. و کۆمەڵەی (خۆییبوون) و شۆڕشی ئارارات ١٩٢٧-١٩٣٢ و شۆڕشی ئەیلوول ١٩٦١-١٩٧٥. بەشی سێیەمی کتێبەکەش باسی چالاکییەکانی لە بواری ژیانی کولتووریی کوردی دەکات و سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت کە باسی ڕۆژنامەگەریی کوردی و دەرکردنی چەندین گۆڤار و ڕۆژنامە بە چەند زمانێک دەکەن لەوانە (ڕۆژی نوێ) و (ستێر) و (بوڵتەن) و ئاماژە بە چەند کارێکی جیاواز دەکات. بە زمانە جیاوازەکان، هەروەها باسی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سیاسەتمەدارانی بیانی و ناوخۆیی و سەرکردە سیاسییەکانی جیهان و وڵاتە زلهێزەکان دەکات.