

ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
Loading

تەمەنێک بۆ نیشتمان
احمد بداغ
ئەم کتێبە دوو پێشەکی لەخۆدەگرێت، یەکەمیان پێشەکی نووسەرە و دووەمیان بە قەڵەمی دکتۆر سالار عوسمان، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
کتێبەکە بەپێی بابەتی وتارەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی ڕێکخراوە لە ڕووی نەتەوەی کورد و ئیرادە و باوەڕ و متمانە و هاودەنگی و یەکێتی و بەرژەوەندییەکان و مافەکان و ڕێبازی بارزانی و ئاشتی و پێشمهرگه و شۆڕش و خەبات و شەهیدان و خاک و ئاڵا و خیانەت و سەربەخۆیی و یاسا و ئازادی و دیموکراسی و پارتییەکان و چینە کۆمەڵایەتییەکان و دەسەڵات و ڕاستگۆیی و حەقیقەت و لێبوردەیی و ئایین و شارەکانی کوردستان و برایەتی و پێکەوەژیان و پارتی کرێکارانی کوردستان.
هەروەها بیروڕا گشتییەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی لە چەند وتارێکدا خراونەتە ڕوو.