

ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
Loading

دەرەنجامەکانی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاسایشی هەرێمی
حوسێن ئیحسانی
ئەم کتێبە لە پێشەکییەک و سێ بەش و پاشکۆ و بەڵگەنامە و وێنەی ڕوونکەرەوە پێکهاتووە. بەش و بابەتەکانی کتێبەکە بەپێی ساڵ و ڕووداوەکان ڕێک خراون. بەشی یەکەمی ئەم کتێبە بە گشتی باسی دۆزی کورد و حکوومەتەکانی عێراق دەکات، لەوانە شۆڕشی ١٤ی تەممووز و سەردەمی کۆماری یەکەم. بارودۆخی کوردستان دوای عەبدولکەریم قاسم و دوای کودەتای ١٧ی تەممووزی ١٩٦٨، شۆڕشی ئەیلوول: وەرچەرخانێک لە مێژووی خەباتی چەکداریی کورد، ڕێککەوتننامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠، هەڵگیرسانی شۆڕشی (گوڵان)، و بەرەی کوردستانی و دەستپێکی قۆناغی ئاشتەوایی بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان، بیرۆکەی ڕاپەڕین و هەوڵی ئامادەکاری، ڕاپەڕینی ١٩٩١ و پەلامارەکانی سوپاى عێراق بۆ داگیرکردنی کوردستان. بەشی دووەمی کتێبەکە باسی شەڕی کۆری و هێرشەکانی سوپاى عێراق بۆ سەر کۆری و پلانی یەکەمی هێرش بۆ سەر زنجیرە چیاکانی کۆری دەکات. هێرشی پێچەوانەی هێزی پێشمهرگه بۆ سەر بنکەکانی سوپاى عێراق و پلانی دووەمی هێرش بۆ سەر (دەربەندی کۆری)، و هۆکارەکانی سەرکەوتنی پێشمهرگه لە شەڕی کۆری، دەستپێکردنی دانوستانەکان لەگەڵ حکوومەتی عێراق، و دانوستانەکانی نێوان بەرەی کوردستانی و حکوومەتی عێراق لە ساڵی ١٩٩١، و بڕیاری ٨٨٦ی تایبەت بە دروستکردنی ناوچەی ئارام بۆ کورد.