

ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
Loading

دەرەنجامەکانی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاسایشی هەرێمی
حوسێن ئیحسانی
ئەم کتێبە پازدەیەمین کتێبی زنجیرە کتێبی (٦٠ ساڵ بەسەر شۆڕشی ئەیلوولدا (١٩٦١-١٩٧٥))ە، جگە لە پێشەکییەک، دەروازەیەکیشی هەیە کە سەرەتای ڕووداوەکانی پێش شۆڕشی ئەیلوول وەسف دەکات، وەک شۆڕشی ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨. هەروەها هەڵوێستی ئەرێنیی حکوومەتی نوێ بەرامبەر بە گەلی کورد و گەڕانەوەی مەلا مستەفا بارزانی لە یەکێتیی سۆڤیەت و بزووتنەوەی شەواف و هەوڵی تیرۆرکردنی عەبدولکەریم قاسم. کتێبەکە لە چوار بەش و پاشکۆ پێکهاتووە. بە گشتی کتێبەکە باس لە ستراتیژی سەربازی لە شۆڕشی ئەیلوول دەکات، بەشی یەکەم تواناکانی هەریەک لە هێزەکانی عێراق و پێشمهرگه لە نێوان ١٩٦١-١٩٧٠ لە ڕووی پێکهاتە، چەک و کەرەستە و بەڕێوەبردنی سەربازییەوە تاوتوێ دەکات. بەشی دووەم باس لە هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول و شەڕەکانی دەکات. بەشی سێیەمی کتێبەکە باس لە پێشهاتەکانی شۆڕشی ئەیلوول دوای شۆڕشی ٨ی شوباتی ١٩٦٣ دەکات، کە چەند بابەتێکی لەخۆگرتووە لەوانە ڕاگرتنی شەڕ و دەستپێکردنی دانوستانەکان، دەستپێکردنەوەی شەڕ، هەندێک لە چالاکییەکانی پێشمهرگه لە ناوچەکە، جیابوونەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، هەڵوێستی حکوومەت لە دانوستانەکاندا. بەشی چوارەم باس لە پێشهاتەکانی شۆڕشی ئەیلوول دوای کودەتای ١٧ی تەممووزی ١٩٦٨ دەکات، لەوانە پەلاماردانی بۆرییە نەوتییەکانی کەرکووک لەلایەن هێزەکانی پێشمهرگه. هەروەها دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی حکوومەتی عێراق دژی گەلی کورد، دانوستانەکان و دەقی ڕاگەیاندنی ١١ی ئاداری ١٩٧٠.