

ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
Loading

دەرەنجامەکانی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاسایشی هەرێمی
حوسێن ئیحسانی
و هەموارکردنی دەستووری ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی کوردستان لەخۆدەگرێت. بەشی دووەمی کتێبەکە باسی جەنگ و ئاگربەست و ڕێککەوتنامەکانی شۆڕش لەگەڵ حکومەت دەکات، و لە سێ تەوەر پێکهاتووە: ئامانجی مەلا مستەفا بارزانی لە ڕێککەوتنامەکان، جەنگە بەرگرییەکان پێش ڕێککەوتنامەی ١١ی ئازار، و ڕێککەوتنامەی مێژوویی ١١ی ئازاری ١٩٧٠. بەشی سێیەم باسی پێکهاتەی سەربازی شۆڕشی ئەیلوول دەکات کە پێنج تەوەر لەخۆدەگرێت لەوانە بڕیاری پێکهێنانی پاسەوانی سنوور و سوپاکانی یەکەم و دووەم و سێیەم لە ساڵی ١٩٧٠ تا ساڵی ١٩٧٤ و سێ سوپاکەی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٧٤ تا ساڵی ١٩٧٥. بەشی چوارەمی کتێبەکە باسی پاشەکشەی حکومەت و هەوڵەکانی تیرۆر دەکات، و نۆ بابەتی لەخۆگرتووە لەسەر تیرۆر: چەکی دوژمن دژی سەرکردایەتی شۆڕش، هەوڵی تیرۆرکردنی ئیدریس بارزانی، بڕیاری یەکلاییکردنەوەی کێشەکە، ئاڵوگۆڕی نامەکان لەنێوان مەلا مستەفا بارزانی و سەرکردایەتی عێراق، پیلانی تیرۆرکردنی مستەفا بارزانی، مانۆڕەکانی حزبی بەعس، هەوڵەکانی حکومەت بۆ شکستپێهێنانی ڕێککەوتنامەی ١١ی ئازار، هەوڵە ئاشتیخوازەکانی سەرکردایەتی کورد، و پێکهێنانی دامەزراوە ئیداری و سەربازییەکان بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری شۆڕش. بەشی پێنجەم لەسەر داگیرکاری و هێرشەکانی سوپاى عێراق بۆ سەر کوردستانە، کە لە پازدە بابەت پێکهاتووە، و باسی ئامادەکارییەکانی سوپاى عێراق بۆ داگیرکردنی کوردستان، بنەماکانی بەرگری، شەڕە سنوورییەکانی سوپا (١) لە بادینان دەکات. شەڕە سنوورییەکانی سوپای دووەم لە هەولێر، شەڕە سنوورییەکانی سوپای سێیەم، پێکهێنانی کمیسیۆنی پلاندانانی سەربازی، دوو نامەی ئیدریس بارزانی بۆ مەسعود بارزانی، زیانەکانی سوپاى عێراق لە ١١/٣/١٩٧٤ تا ١١/٣/١٩٧٥، هۆکارەکانی شکستی سوپاى عێراق بەرامبەر شۆڕشی ئەیلوول، و نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، و پیلانە نێودەوڵەتییەکان، و دەقی ڕێککەوتنامەی جەزائیر لەنێوان هەردوو حکومەتی ئێران و عێراق، و پرۆتۆکۆلی دووبارە کێشانەوەی سنوورە وشکانییەکان، و پرۆتۆکۆلی تایبەت بە ئاسایش لەسەر سنووری عێراق-ئێران، ناوی ئەو ئەفسەرانەی بەشدارییان لە شۆڕشی ئەیلوول کردووە و زانیاری پەیوەست بە کات و پلە سەربازییەکان.