

ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
Loading

دەرەنجامەکانی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاسایشی هەرێمی
حوسێن ئیحسانی
هەروەها لە شەش بەش و پاشکۆ و وێنە پێکهاتووە. بەشی یەکەمی کتێبەکە دوو بابەت لەخۆدەگرێت کە باس لە بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد بە سەرۆکایەتی شێخ عەبدولسەلام بارزانی و شێخ ئەحمەد بارزانی دەکەن. بەشی دووەم چوار بابەت لەخۆدەگرێت: جەنگی جیهانی دووەم لە سەدەی بیستەم و کاریگەرییەکەی لەسەر کورد، بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد بە سەرۆکایەتی مەلا مستەفا بارزانی، ڕێڕەوی مێژوویی سەرکردەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە مەهابادەوە بۆ ڕووباری ئاراس مەلا مستەفا بارزانی لە یەکێتی سۆڤیەت. بەشی سێیەم لە دوو بابەت پێکهاتووە: مەلا مستەفا بارزانی دوای گەڕانەوەی لە یەکێتی سۆڤیەت بۆ عێراق، و هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥). بەشی چوارەم شەش بابەت لەخۆدەگرێت: ژیانی ئیدریس بارزانی، شۆڕشی ١٤ی تەمموزی ١٩٥٨، شۆڕشی ئەیلوولی ١٩٦١، ئیدریس بارزانی لە شەڕی هەندرێن و ڕێککەوتنامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠، و ئیدریس بارزانی وەک باڵیۆزی ئاشتی، و ڕێککەوتنامەی شوومی جەزائیر لە ساڵی ١٩٧٥ و ئیدریس بارزانی، دەستپێکردنەوەی ململانێکان لەناو پارتییەکان. بەشی پێنجەم لە پێنج تەوەر پێکهاتووە کە باسی ڕۆڵی ئیدریس بارزانی لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان و دڵسۆزی وەفادار بۆ ماڵی کورد دەکات و باسی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی بارزانییەکان و کارەساتی زیوە و ڕۆڵی ئیدریس بارزانی لە پەیوەندیدانی پارتی دەکات. بەشی شەشەم لە حەوت بابەت پێکهاتووە: ئیدریس بارزانی و پێکهێنانی کمیسیۆنێکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کۆچبەران، ئیدریس بارزانی سەرکردەیەکی دڵسۆزی هێزی پێشمهرگه و دۆست و خۆشەویستی گەنجان، سەردانی ئیدریس بارزانی بۆ لای باوکی مەلا مستەفا بارزانی. ئیدریس بارزانی لە یادەوەریی دۆست و هاوڕێکانیدا، گەڕاندنەوەی تەرمی مەلا مستەفا بارزانی و ئیدریس بارزانی بۆ نیشتمانەکەیان.