
مەڵبەندی قەڵای (قشڵە)ی ڕایات
قەڵای ڕایات قەڵایەکی بەهێز بوو کە لە سەردەمی پاشایەتیدا وەک بەشێک لە پلانی حکوومەت بۆ داگیرکردنی ناوچەکە دروستکرابوو، دیوارەکانی لە بەرد و چیمەنتۆ دروستکرابوون و زۆر پتەو بوون، هێندە فراوان و گەورە بوو کە دەیتوانی فەوجێکی سەربازی لەخۆ بگرێت، لە دوو نهۆم پێکهاتبوو و لە دوو بەشی سەرەکی و چەند ژوورێک پێکدەهات، دەرگای سەرەکی قەڵاکە ڕووی لە ڕۆژئاوا بوو و دەوروبەری ناوچەی چۆڵ بوو، دەکەوتە نێوان گوندەکانی خەلان و ڕایات و باوکراوە لە ناوچەی باڵەکایەتی.










