
یونس محەمەد سەلیم ڕۆژبەیانی
ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار یونس محه‌مه‌د سه‌لیم یونس، ناسراو به مولازم یونس، فه‌ریقی یه‌كه‌م یونس ڕۆژبه‌یانی، ساڵی ١٩٦٧ كۆلێژی سه‌ربازی لە به‌غدا تەواوکردووە....
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٢٬٣٨٧ ئەنجام

ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار یونس محه‌مه‌د سه‌لیم یونس، ناسراو به مولازم یونس، فه‌ریقی یه‌كه‌م یونس ڕۆژبه‌یانی، ساڵی ١٩٦٧ كۆلێژی سه‌ربازی لە به‌غدا تەواوکردووە....

وریا محه‌مه‌د ڕه‌ئوف، ناسراو به وریا ساعاتی، ساڵی ١٩٧٦ له كۆنفرانسی برلین بووەته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٧٧ له به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی بێداوی سه‌ركردایه‌تی كاتی بووە...

ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار هه‌جه‌ر ئیسماعیل جانۆ، ناسراو به هه‌جه‌ر سندی، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئهیلوول ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووه...

شه‌ڕی چیای مه‌تین له زنجیره شه‌ڕه‌كانی شۆڕشی ئهیلوول له چیای مه‌تین كه ده‌كه‌وێته نزیك ده‌ڤه‌ری ئامێدی له‌ساڵی ١٩٦٣ له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ڕوویدا

لە زنجیرە شەڕ و داستانەکانى شۆڕشى ئەیلوول، شەڕى گەلى زاخۆ بە یەکێک لە شەڕە گرنگەکان هەژمار دەکرێت کە تێیدا هەماهەنگیەکى تۆکمە لە نێوان ڕێکخستنەکانى حزب لەناو ڕیزەکانى سوپاى عێراقى و گەیاندنى زانیارییەکان بە فەرماندەکانى پێشمەرگە هەبوو.

ناوچەکانى بادینان لە ساڵانى (١٩٦١ – ١٩٦٣) ژمارەیەک شەڕ و چالاکى بچووک و گەورەى بەخۆیەوە بینى، ئەم شەڕانە کاریگەرییان لەسەر ئاراستەى شۆڕش هەبوو و بەرەو قۆناغێکى پێشکەوتووترى گواستەوە، ئەو نیگەرانییەى ڕەواندەوە کە لەلایەن هەندێک کەس لەسەر چارەنووسى شۆڕش هەبوو. هەروەها کاریگەرى ڕاستەوخۆى هەبوو لەسەر وروژاندنى هەستى کوردایەتى و گەڕانەوەى هەندێک لە هێزە خێڵەکییەکان بۆ ڕیزى شۆڕش.

نیازى خراپى بەعسییەکان دواى کودەتاى ٨ى شوباتى ١٩٦٣ بەرانبەر گەلى کورد لەو کاتەوە دەستى پێ‌کرد کاتێ کەوتنە پێکهێنانى بەدناوترین ڕێکخراوى چەکدارى بەعسى لە مێژووى وڵاتى عێراقدا، ئەویش ڕێکخراوى (حەرەس قەومى) بوو...

حکومەتى عێراقى لە ناوەڕاستى مانگى کانوونى یەکەمى ١٩٦٤ ەوە کەوتبووە بیانوو گرتن و شەڕ فرۆشتن، بە پاساوى ئاژاوەگێڕى شاڵاوى گرتن و ئازاردانى خەڵکى شاروشارۆچکەکانى کوردستانى دەست پێ‌کردبوو...

دواى شەڕى زاوێتە لە ٥ تا ٦ى کانوونى یەکەمى ١٩٦١ کە تێیدا پێشمەرگە سەرکەوتنێکى گەورەى بە دەستهێنا، دواى ئەوەى توانى زیانێکى گەورە بە سوپا و جاشەکان بگەینێ، ئەمە وادەکات پێشمەرگە دەست ...

ئه‌م شه‌ڕە له ٢٥ی ئایاری ١٩٧٧ له گوندی بێلمبیری باكووری پارێزگای دهۆك له ناوچه‌ی به‌رواری باڵا، له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی یه‌كی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستان و سوپای ڕژێم ڕوویدا ، له‌و شهڕەدا زیانێكی زۆر به‌ر هه‌ردوو لایه‌ن كه‌وت و به پاشه‌كشێی سوپا كۆتایی هات.

ئه‌م شه‌ڕە له ڕێكه‌وتی ٢٦ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٧٦ له گوندی شارستێنی باكووری ڕۆژئاوای پارێزگای سلێمانی، له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی دووی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستان و دوو فه‌وجی سوپای ڕژێم ڕوویدا و به پاشه‌كشێی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له گوندی شارستێن كۆتایی هات.

ئه‌م شه‌ڕە له ڕێكه‌وتی ١١ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٧٦ له سەنته‌ری ناحیه‌ی بنگردی باكووری ڕۆژئاوای پارێزگای سلێمانی، له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی دووی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستان و پۆلیسی ناحیه‌كه ڕوویدا و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌ست به‌سه‌ر ناحییه‌ی بنگرد دا گیرا.