ڕوودانی شه‌ڕ

له‌ ڕێكه‌وتی ١١ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٧٧، دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی دووی سۆران به‌ سه‌رپه‌ر‌شتی كه‌مال كه‌ركووكی له‌ ماڵی بایز عه‌بدوڵا له‌ گوندی خورخوره‌، بڕیاردرا له ‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ هێرش بكرێته‌ سه‌ر ناحیه‌ی بنگرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هێزه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌ر چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كی بچووكتر دابه‌شكران، له‌وانه‌ مه‌فره‌زه‌ی حاجی فه‌قێ ئیسماعیل كه‌ پێكهاتبوون له‌ پێشمه‌رگه‌كانی ناوچه‌ی جافایه‌تی، مه‌فره‌زه‌ی ساڵح مه‌لا ئه‌حمه‌د، مه‌فره‌زه‌ی حاجی شێخ حسێن لۆته‌ر، مه‌فره‌زه‌ی حاجی محه‌مه‌د سوفیانی و له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ پێشمه‌رگه‌كانی گه‌ڵاڵه‌ی شینكایه‌تی، هه‌ر هه‌مان شه‌و واتا ١١ی كانوونی یه‌كه‌م له ‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر ناحیه‌ی بنگرد و توانیان له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌ستبگرن به‌سه‌ر باره‌گای پۆلیس و بنكه‌ی ڕێكخراوی حزبی به‌عس له‌ ناحیه‌ی بنگرد و ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و شه‌وه‌ به‌ته‌واوەتی ده‌ست به‌سه‌ر ناحییه‌كه‌دا گیرا، پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستكه‌وتێكی باشی ده‌سكه‌وت، بۆ به‌یانی ڕۆژی دواتر پاشه‌كشه‌یان كرد و نێو ناحییه‌كه‌یان چۆلكرد، له‌و هێرشه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ كوێخا پیرۆت، حه‌مه‌ سوور حاجی ڕە‌سول و حه‌مه‌ی كاكه‌ سوور له‌ هێزه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌:

-١ ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.