
مەلحەمەی وادی هێران
دوای کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانی باڵەکایەتی و سیدەکان لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە، ڕێبەری شۆڕشی کورد مستەفا بارزانی لەگەڵ هێزێکی پێشمەرگە بەرەو ناوچەی خۆشناوەتی چوون، ئەوەش بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی چالاکییەکانی شۆڕش بۆ سەرجەم ناوچەکانی کوردستان بۆ ئەوەی بە یەکگرتوویی لە زاخۆوە تا خانەقین ڕووبەڕووی دوژمن ببنەوە.










