
شەڕی کانی سەیف ١٩٨٠
ئەم شەڕە لەسەر ڕێگای سەید سادق-پێنجوێن لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٠ ڕوویدا، کاتێک یەکێک لە هێزی پێشمهرگه ڕووبەڕووی هێزەکانی سوپاى عێراق بووەوە و شەڕ لە نێوانیاندا دروست بوو، لە کۆتاییدا هێزی پێشمهرگه سەرکەوتنێکی گەورەیان بەسەر سوپاى عێراقدا تۆمارکرد و زیانێکی زۆریان لێدان لە کوژراو و بریندار.












