شەهید یوسف حەمەد ڕەزاق، لە ساڵی 1941دا لە گوندی بەشەی سەر بە ناوچەی بالەکایەتیی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین بوو و کاری جوتیاریی دەکرد و هاوسەرگیری کردبوو.

لە ساڵی 1961دا بەشداری شۆڕشی ئەیلوول بوو و لە بەتەلیۆنی حاجی بێرۆخی هێزی بالەکدا بووە پێشمەرگە و لە شەڕی زۆزیک بەشدار بووە. لە ساڵی 1965دا لە نزیک گوندی سیتکان لە شەڕێکی قورس لەگەڵ سەرباز و چەتەکانی عێراق بریندار بوو و دەگیرێت، دواتر دەیبەنە لیوای 4ی سوپای عێراق لە گوندی بالەکیانی سەر بە ناوچەی دیانەی پارێزگای هەولێر و لەوێ گوللەبارانی دەکەن و شەهید دەبێت.

سەرچاوە:

1. ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کورد.