وەسوو حەمەد لاو، بە ناسناوی وەسوو حەمەد لاو، لە ساڵی 1952 لە گوندی گوانی ناوچەی دیانە سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، هاوسەردار بووە و دوو کچی و کوڕێکی هەبووە.
لە ساڵی 1968 لەگەڵ براکەی عەبدوڵوەحید چووەتە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، لە بەتەڵیۆنی سەید عاسی هێزی بالەک بووە پێشمەرگە و لە شەڕەکانی شاخی زۆزک، سەرتیز و گەلی عومەر ئاگا بەشدار بووە.
لە ساڵی 1974 دوای دەستپێکردنی شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و پارتی بەعس، وەسوو حەمەد لاو جارێکی تر چەکی پێشمەرگە هەڵدەگرێت و کوردستان دەپارێزێت. لە 17ی نیسانی 1974 لەگەڵ برا گەورەکەی عەبدوڵوەحید حەمەد لاو، مامۆزاکەی و ژمارەیەک لە خزمییەکانی، لە شەڕی شاخی گۆڕەز لە نزیک گوندی بالەکیانی ناوچەی دیانە شەهید بوون.
بەهۆی بارودۆخی شەڕ و بۆمبارانکردنی تانک و توپەکانی دوژمن نەیانتوانی تەرمەکانی شەهیدەکان لە گوندی گوان بنێژن، بۆیە لە گوندی سیتکان نێژران.
سەرچاوە:ئەرشیفی دەستەی ئەنسیكلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


