شەهید مستەفا مەحموود ڕەسووڵ، لە ساڵی 1970 لە گوندی کەلەتەی ناوچەی ڕەواندزی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندی بوو و خەریکی کشتوکاڵ بوو، نەخوێندەوار بوو، هاوسەرگیری نەکردبوو.
لە ساڵی 1987 بە ئەندامی ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) بوو و لە کۆمیتەی ناوچەی بالەک بووە پێشمەرگە، بەشداریی جەنگی گەلی شاوڕێ و ناوچەی بالەکایەتی بووە، لە ساڵی 1988 لە گەلی شاوڕێ لەلایەن چەکدارانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (YNK)ەوە شەهید بوو.
سەرچاوە:ئەرشیفی دەستەی ئینسیکڵۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


