شەهید مستەفا جەعفەر یوسف، لەساڵی ١٩٣٣ لە گوندی  بنەکاولی قەزاى ڕواندزى پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوند نشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خوێندەواری نەبووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو. ساڵی ١٩٦٦ دوو کوڕی بەهۆی  تۆپبارانی رژێمی عێراق شەهید دەکرێن.

ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلول دەکات و دەبێتە سەرلق لە بەتالیۆنی ٤ی هێزی باڵەک، لەشەڕەکانی هەندرێن و کۆڕەک و گەلی عەلی بەگ و ئارموشە و شەڕەکانی دەڤەری ڕواندز بەشداری کردووە، ،  لە ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥ لە گوندی بەرسرین بەهۆی  تۆپبارانی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.

سەرچاوە:

١.ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.