شەهید قادر سالار فەرەج محەمەد، لە ساڵی 1956دا لە شاری بەغدا لەدایک بووە و خوێندنی قۆناغی سەرەتایی تەواو کردووە. لەبەر ئەوەی باوکی لە سەرەتای شۆڕشی ئەیلوولدا پێشمەرگە بوو، بۆیە لە ناوچەی بالەکایەتی و قەزای چۆمان نیشتەجێ بوون.
لە ساڵی 1974دا پەیوەندی بە هێزە پێشمەرگەکانی شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و لەلایەن مستەفا کەچەل، سەر بە هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بووە پێشمەرگە و لە هەمان ساڵدا لە شەڕی چیای زۆزیک لە ناحیەی دیانە لە دژی سوپای عێراق شەهید بووە، گۆڕی نەدۆزراوەتەوە و ون بووە.
سەرچاوە:1. ئەرشیفی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


