شەهید قادر حەمەمراد ئەحمەد، ناسراو بە قادر جەباری، ساڵی ١٩٦٨ لە گوندی دەرگاشێخانی سەربە ناحیەی بیارەی دەڤەری هەورامان لە دایکبووە، گوندنشین بووە سەرقاڵی کاری باخداری بووە، تا قۆناغی ناوەندی لە بیارە خوێندووه‌.

ساڵی ١٩٨٤ بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی شەهید سەرداری حاجی حسێن دەرەقەیسەری، سەربە هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. بەژداری له‌چه‌ندین شه‌ڕ كردووه‌، وه‌ك شه‌ڕه‌كانی ئەحمەدئاوا، شەڕی هانەی قوڵ، شەڕی قەرەداغ كردووه‌، ساڵی ١٩٨٧ لە شەڕی ئەحمەد ئاوا لە دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی قورس لەگەڵ سوپای ڕژێمی بەعس لە ڕەبایەی ملەی قۆنەرە نزیک ئەحمەدئاوا شه‌هید قادر حەمەمراد زۆر بەسەختی بریندار بووە، هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌ هاوسەنگەرانی سەردار حاجی حسێن دەرەقەیسەری و شێخ سەلام شەهید بوونە.

ساڵی ١٩٨٦ پلەی فەرماندەی کەرتی وەرگرتووە، دواتریش بۆتە جێگری فەرماندەی بەتالیۆنی هێزی هەورامان، ساڵی ١٩٨٨ له‌گه‌ڵ دەستەیەک له‌ هاوسەنگەرانی ویستوویانە بچنە گوندی ئەحمەدئاوا، بەڵام لەپشت ڕەبایەی هانەی قۆڵی سوپای ڕژێمی بەعس مینی چێندراویان پێدا تەقیوەتەوە، له‌ ئه‌نجامدا  قادر حەمەمراد شەهید بووە، هاوسەنگەرانی ته‌رمه‌كه‌ی دەگوازنەوە خاکی ئێران و لە دەربەند دزڵی بە خاکی دەسپێرن.

سه‌رچاوه‌:

- ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.