شەهید فەرووق حەمە عەلی فەرەج، لە ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی نوێی سەر بە ناحیەی خورماڵی پارێزگای هەڵەبجە لەدایک بووە. گوندنشین بووە و بە کاری کشتوکاڵەوە خەریکی بووە و تا قۆناغی ناوەندی خوێندوویەتی.
لە ساڵی ١٩٩١ و لە ڕاپەڕینی جەماوەریی خەڵکی کوردستان لە لێژنەی ناوچەی ئەربەت سەر بە لیقی چوارەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا پێشمەرگە بووە کە ئەوکات شەهید ئەکرەم حەمە عەلی بەرپرسی لێژنەی ناوچەکە بووە. بەشداری ئازادکردنی سەربازگەی باریكە و سەربازگەی ژالە و شاری هەڵەبجە و ناحیەی ئەربەت و شاری سلێمانی و شاری کەرکووکی کردووە.
لە ٢٠ی ئاداری ساڵی ١٩٩١ و لە کاتی ئازادکردنی شاری کەرکووک فەرووق حەمە عەلی فەرەج لە ناو بارەگای ئەمنیی گشتیی کەرکووک چەند فیشەکی لێکەوتەوە و بە قورسایی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی شاری سلێمانی گواستراوەتەوە و لە ١ی نیسانی ١٩٩١ بەهۆی قورسیی برینەکەی لە نەخۆشخانە شەهید بووە.
سەرچاوە:1. ئەرشیفی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


