عەبدوڵڵا سەلمان ئەحمەد لە ساڵی 1948 لە شارۆچکەی دیانای سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، کاری کشتوکاڵی کردووە، خێزاندار بووە و قوتابخانەی سەرەتایی تەواو کردبوو.
لە ساڵی 1972 پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و لە فەوجی عەریف یاسینی هێزی باڵەک بووەتە پێشمەرگە، پاشان بووەتە کارگێڕی ڕێکخستنی شەهید عەلی.
لە ساڵی 1974 لە شەڕی گەلی عومەر ئاغا بریندار بووە. دوای شکستی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی 1975، کۆچی بۆ ئێران کردووە و دوای گەڕانەوەی بۆ باشووری کوردستان بۆ پارێزگای نەجەف دوورخراوەتەوە، بەڵام هەروا پەیوەندیی بە ڕێکخراوە نهێنییەکانی PDKەوە هەبووە. لە ساڵی 1984 لەلایەن ڕژێمی عێراقەوە دەستگیر کراوە و دوای ساڵێک لەسێدارە دراوە.
سەرچاوە:• ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


