ڕژێمه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی عێراق بۆ به‌گژدا چوونه‌وه‌ی شۆڕشی كورد هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ په‌نایان بردۆته‌ به‌ر هونه‌ری جه‌نگی كورد به‌ ده‌ستی كورد به‌ كوشت بده‌ن، دیاره‌ ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌وه‌ش تاڕاده‌یه‌كی زۆر له‌ ڕووی ده‌سه‌ڵاتداری و قایمكاری پێگه‌یان ده‌چێته‌ قالبی سوودمه‌ند بوونی ڕژێمی عێراق، ئه‌ویش چه‌كدار كردنی هۆزه‌كان بوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو هێزێكی شەڕكه‌ر هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ سوپای عێراق به‌رهه‌ڵستی شۆڕشی كوردیان پێ ده‌كردن، وێڕای ئه‌وه‌ش نانه‌وه‌ی تۆی دووبه‌ره‌كی و دوژمنكاری و سه‌رهه‌ڵدانی كیشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ نێوان هۆز و چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان، هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ به‌زیانی كورد و سوودی حكومه‌ت ته‌واو ده‌بوو، بێگومان ئه‌وه‌شیان‌ ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی په‌رتكه ‌و زالبه، دیاره‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سته‌و تاقم و‌ فه‌و‌جی خه‌فیفه‌ ڕێك ده‌خران، كه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ت به‌ سواره‌ی سه‌لاحه‌دین ناو ده‌بران، به‌ڵام له‌ لایه‌ن شۆڕش و پێشمه‌رگه‌وه‌‌ به‌ (جاش) ده‌ناسران چونكه‌ دڵسۆزانه‌ له ‌پاڵ هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانی حكومه‌ت خزمه‌تی ڕژێمه یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی عێراقیان ده‌كرد، بۆیه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ش ڕووبه‌ڕوویان ده‌بۆوه‌و به‌رپه‌رچی هێرش و په‌لاماریان ده‌بۆوه‌.  ‌       ‌          

       یه‌كێك له‌و هێرشانه‌ی كه‌وا هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وی هه‌ڵوێستی چه‌كدارانی به‌كرێگیراو(جاش) شەڕی ‌باكرمان بوو كه‌ یه‌كێك بوو له‌ چالاكیه‌ پارتیزانیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه،‌ سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ٢٩ی ئاداری ١٩٨٣ له‌ ناوچه‌ی شه‌رمن و باكرمان ڕوویدا، كه‌ هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ربه‌ لیژنه‌ی ناوچه‌كانی ئامێدی، ئاكرێ، شێخان و هێزێكی سه‌ربه‌ سه‌ركردایه‌تی په‌لاماری چه‌ند پێگه‌یه‌كی چه‌كدارانی به‌كرێگیراو(جاش)یان دا، هێرشه‌كه‌ ماوه‌ی دوو كاتژمێری خایاند له‌ ماوه‌ی ئه‌و دوو كاتژمێره‌دا هێزی پێشمه‌رگه‌ توانی ئامانج ب پێكێ وه‌ك نه‌خشه‌ی بۆ كێشا بوو له‌ ئه‌نجامدا‌ زیانێكی گه‌وره‌ به‌ر چه‌كداره‌ به‌كرێگیراوه‌كان كه‌وت، له‌ لایه‌ن هێزی شۆرشه‌وه‌‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناوی شه‌عبان غه‌فار بێدۆهی و چوار پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ شه‌هید بوون.‌   

سه‌رچاوه‌كان.    
  1. مه‌سعود بارزانی: بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد، به‌رگی چواره‌م، ١٩٧٥-١٩٩٠ شۆڕشی گوڵان، به‌شی دووه‌م، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ڕوكسانا، ٢٠٢١.

  2. هۆژین مه‌سعود سه‌رنی: شۆره‌شا ئیلۆنێ ل ده‌ڤه‌را به‌هدینان ١٩٦١- ١٩٧٥، چاپی یه‌كه‌م، ٢٠١٨.

  3. مهند علی فرحان الجبوری: عشائر بارزان و دورها فی العراق(١٩٠٣-١١٩٥٨)، الطبعة الاولی المطبعة دانشفه‌ڕ- ٢٠٢٣.

  4. حاجی میرخان دۆڵه‌مه‌ری: گه‌ڕان به‌دای دادپه‌روه‌ریدا، چاپی دووه‌م، چاپخانه‌ی اسرا، - تاران، ٢٠٢١.