شەعبان سەعید محەمەد، بە ناوی عەبدولحەلیم ناسراوە. سیاسەتمەدار، لە ساڵی ١٩٦١دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووە. لە ساڵی ١٩٦٦دا بە فەرمانێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە کوردستانی عێراق، وەک بەڕێوەبەری ناحیەی شەرانشی سەر بە پارێزگای مووسڵ دەستنیشان کراوە. لە ساڵی ١٩٧٠دا لە کۆنگرەی هەشتەم بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٧٠دا بووەتە جێگری بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ژیاننامە
شەعبان سەعید محەمەد لە پارێزگای دهۆک لەدایک بووە، لە ساڵی ١٩٥٥دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و لە ساڵی ١٩٥٦دا شەرەفی ئەندامێتی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستانی پێ بەخشراوە. لە ساڵی ١٩٥٨دا یەکێک بووە لە بەرپرسانی زاخۆی یەکێتی قوتابیانی کوردستان. لە ساڵی ١٩٥٩دا سەرپەرشتی تۆماری ٢٦٨ی واژۆی خەڵکی زاخۆی کردووە بۆ شەهیدبوونی شەهیدە قوتابی ئەمین پانی لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری تورکیاوە. لە ساڵی ١٩٧٥ دوای شکستیهێنانی شۆڕشی ئەیلوول لە سەرەتادا چوونەتە شاینشینی ئێران و لە ساڵی ١٩٧٦دا گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانی عێراقەوە بۆ عەمارەی باشووری عێراق دوور خراوەتەوە. لە ساڵی ١٩٧٩دا مافی گەڕانەوەی لەلایەن دەزگای هەواڵگری عێراقەوە بۆ شارۆچکەی زاخۆ پێ دراوە و تا ڕاپەڕینی باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ هەر لەوێ ماوەتەوە.
خەباتنامەشەعبان سەعید محەمەد لە ساڵی ١٩٦١دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووە و لەژێر فەرماندەیی عەلی هالۆدا خزمەتی کردووە. لە ساڵی ١٩٦٢دا وەک فەرماندەیەک بەشداری لە شەڕی گەلی زاخۆی سەر بە پارێزگای مووسڵ لەو کاتەدا کردووە. لە ساڵی ١٩٦٣دا بووەتە ئەندامی لێژنەی ناوچەی زاخۆی سەر بە لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵی ١٩٦٣دا بەشداری لە شەڕی گەلی زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک دژی هێزەکانی سوپای عێراق کردووە. لە ١٥ی ئاداری ١٩٦٣ تا ١ی ئاداری ١٩٦٤ لە لێژنەی ناوچەی زاخۆی سەر بە لقی یەک ئەندامی ناوچە بووە. لە ڕۆژی ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٦٤ تا ١ی نیسانی ١٩٦٦ وەک بەرپرسی لێژنەی ناوچەی زاخۆی سەر بە لقی یەک دەستنیشان کراوە. لە ساڵی ١٩٦٤دا نوێنەری کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شارۆچکەی قەڵادزێی سەر بە پارێزگای سلێمانی بووە. لە ساڵی ١٩٦٤دا بە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی زاخۆ لە لقی یەک هەڵبژێردراوە.
لە کۆتایی ساڵی ١٩٦٤دا لەلایەن مەکتەبی تەنفیزیی سەر بە ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە کوردستانی عێراق وەک بەڕێوەبەری ناحیەی سندی لە پارێزگای مووسڵ دەستنیشان کراوە. لە ساڵی ١٩٦٤ بە ئەندامی لقی یەک دەستنیشان کراوە. لە ساڵی ١٩٦٥دا وەک ئەندامی لقی یەک لە خزمەت بەردەوام بووە. لە ساڵی ١٩٦٥دا بەشداری خولی ڕاهێنانی کادیرانی کردووە. لە ساڵی ١٩٦٦دا نوێنەری کۆنگرەی حەوتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شارۆچکەی گەڵاڵەی سەر بە پارێزگای هەولێر بووە. لە ٥ی نیسانی ١٩٦٦ تا ١٠ی نیسانی ١٩٦٧ وەک جێگری بەرپرسی لێژنەی ناوچەی زاخۆ بووە. لە ساڵی ١٩٦٦ بە فەرمانێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە کوردستانی عێراق وەک بەڕێوەبەری ناحیەی شەرانشی سەر بە پارێزگای مووسڵ دەستنیشان کراوە. لە ١ی ئایاری ١٩٦٧ تا ٢٠ی ئاداری ١٩٦٨ وەک بەرپرسی لێژنەی ناوچەی زاخۆی سەر بە لقی یەک دەستنیشان کراوە. لە ساڵی ١٩٦٧دا بووەتە کارگێڕی لق لە لقی یەک. لە ساڵی ١٩٦٩دا بەشداری خولی دووەمی فێرگەی پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی ناڤپردانی سەر بە پارێزگای هەولێر کردووە.
لە ساڵی ١٩٧٠ لە کۆنگرەی هەشتەمدا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ١٠٦ دەنگ بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە. هەمان ساڵ بووەتە جێگری بەرپرسی لقی یەک. لە ساڵی ١٩٧٤دا دوای جێبەجێ نەکردنی ڕێککەوتنی ١١ی ئادار لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراق و پێش دەستپێکی شەڕ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە. لە ساڵی ١٩٧٤دا بووەتە جێگری بەرپرسی لقی یەک. لە ١٣ی ئاداری ١٩٧٥دا بەشداری کۆبوونەوەی بەرفراوانی مانگێشکێ (دهۆک)ی بە مەبەستی بەرگری و خۆڕاگری و دژی ڕێککەوتنی جەزائیر لە نێوان شاینشینی ئێران و کۆماری عێراق لە بەرەی سەربازی یەک کردووە. لە ساڵی ١٩٧٥دا دوای شکستیهێنانی شۆڕشی ئەیلوول لە سەرەتادا چوو بۆ شاینشینی ئێران و لە ساڵی ١٩٧٦دا گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و لەلایەن دەزگای هەواڵگری عێراقەوە بۆ عەمارەی باشووری عێراق دوور خراوەتەوە. لە ساڵی ١٩٧٩دا مافی گەڕانەوەیان لەلایەن دەزگای هەواڵگری عێراقەوە بۆ شاری زاخۆ پێ دراوە و تا ڕاپەڕینی باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ هەر لەوێ ماوەتەوە. لە ساڵی ١٩٨٠دا سەرۆکی تێبینییەکان بووە لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەولێر. لە ساڵی ١٩٩١دا دژی دەسەڵاتداری ڕژێمی بەعسی ڕووخاو بەشداری ڕاپەڕینی باشووری کوردستانی کردووە. لە ساڵی ١٩٩١ لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان بووەتە بەرپرسی زاخۆی بەرەی کوردستانی. لە ساڵی ١٩٩١ بووەتە ئەندامی لق لە لقی یەک. لە ساڵی ٢٠٠٥ ئەندامی لق بووە لە لقی یەکی دهۆک. شارەزای زمانی کوردی و عەرەبی بووە، لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ لە شاری زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک کۆچی دوایی کردووە.
بەرهەمەکانی:
١- شەعبان سەعید محەمەد، ئەز و هەڤیرکی و پەڵێت خەمێ ٢٠٠٠.
سەرچاوە:ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


