سەرحەد حەسەن عەبدولڕەحیم عەبدولجەبار لە ساڵی ١٩٦١ لە گوندی وارماوەی سەربە قەزای شارەزوور لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، دایکی سەرحەد حەسەن ناوی شەوکەت عەبدولقادر و خوشکەکانی مەلیعە، فەریدە، تەلیعە و کافیە یە.
خەباتنامەسەرحەد حەسەن عەبدولڕەحیم عەبدولجەبار لە ساڵی ١٩٧٤ لە ڕێگەی یاروەسی کاکەوەیسەوە بووە پێشمەرگە لە هێزی زمناکۆ بە فەرماندەیی کەریمی عەبەی خاسە، کە ئەوهێزە لە ساڵی ١٩٧٤ دروست کراوە و سەربە لەشکری سێی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.
ساڵی ١٩٧٤ فڕۆکەی ڕژێمی بەعس سەنگەرەکانی پێشمەرگەی لە چیای زمناکۆ بۆردوومان کردووە و سەرحەد حەسەن شەهید بووە، دوو هاوسەنگەری بە ناوەکانی محەمەد عەبدولقادر و سەعدون سلێمان بەسەختی بریندار بوونە و پەکەوتەی سەنگەر بوونە.
سەرچاوە:ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.



