سیاسەتمەدار سەربەست عومەر حەسەن بە ناوی سەربەست تەروانیشی ناسراوە. لە ساڵی ١٩٩٩ نوێنەری کۆنگرەی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. لە ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی ١٣ بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە. بەرپرسی لێژنەی لەقی ١٧ی شەنگال و بەرپرسی لێژنەی لەقی یەکی دهۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.
ژیاننامە
سەربەست تەروانیشی لە شاری دهۆک لە دایک بووە. شارەزای زمانی کوردی و فارسییە.
خەباتنامە
سەربەست تەروانیشی لە ساڵی ٢٠٠٥ بەرپرسی لێژنەی لەقی ١٧ی شەنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. لە ساڵی ١٩٩٩ نوێنەری کۆنگرەی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تێکەڵی هێزی ١٤ی سەر بە فەرماندەی هێزی کوردستان (فەلەک) بووە و لە ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی ١٣ بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ٢٠١٧ بووە بەرپرسی لێژنەی لەقی یەکی دهۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


