سیاسەتمەدار سەربەست جەمیل موراد، بە ناوی (سەربەست بابیرى) ناسراوە. لە ساڵی ١٩٧٦ لە سەردەمی سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە و لە ساڵی ١٩٨٠یش پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردووە. نوێنەری کۆنگرەکانی ١٠ی ١٩٨٩، ١١ی ١٩٩٣ و ١٢ی ١٩٩٩ی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. لە ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینی باشووری کوردستانی کردووە. لە ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی ١٣دا بە ئەندامی یەدەگی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە. 

 

ژیاننامە

سەربەست بابیرى لە ساڵی ١٩٥٩ لە شاری دهۆک لەدایک بووە. شارەزای زمانەکانی کوردی و فارسییە.

خەباتنامە

سەربەست بابیرى لە ساڵی ١٩٧٦ لە سەردەمی سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە و لە ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردووە. نوێنەری کۆنگرەکانی ١٠ی ١٩٨٩ و ١١ی ١٩٩٣ و ١٢ی ١٩٩٩ی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. لە ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینی باشووری کوردستانی کردووە.

 

لە ساڵی ٢٠٠٧ فەرماندەی فەرماندەیی سپیلک لە فەرماندەیی سۆران سەر بە فەرماندەیی لەشکری کوردستان (فەلەک) بووە. لە ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی ١٣دا بە ئەندامی یەدەگی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.


 

سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.