شەهید سادق ھاشم عەزیز، لە ساڵی ١٩٦٦ لە گوندی مێرۆزی سەر بە قەزای مێرگەسۆری پارێزگای ھەولێر لەدایک بووە. تەمەنی ٦ مانگ بووە کاتێک ھاشم عەزیز مێرۆزیی باوکی لە چیای ئەترووش شەهید دەبێت.
لە ساڵی ١٩٧٥ پاش شکستھێنانی شۆڕشی ئەیلوول لەگەڵ بنەماڵەکەی ئاوارەی وڵاتی تورکیا دەبێت، پاش ماوەیەک مانەوە لە وڵاتی تورکیا دەچنە وڵاتی ئێران و لە کەمپی زێوە نیشتەجێ دەبن.
لە ساڵی ١٩٨٣ دەگەڕێتەوە ناوچەی ڕزگاریی دەڤەری بۆ شۆڕش کراوە و پەیوەندی بە ھێزەکانی پێشمهرگهی شۆڕشی گوڵانەوە دەکات و لای فەرماندە ئەحمەد مێرۆزیی مامی دەبێتە پێشمهرگه و بەشداریی چەندین شەڕ و چالاکیی دەڤەرەکە دەکات. بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکی پێشمهرگایەتی دەچێتە دەڤەری مزووری و لە ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٨٧ بەھۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی بەعسەوە لە گوندی مێرۆز شەهید دەبێت.
١. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


