نەسیح غەفور ڕەمەزان، بە ناوی (ن. بێباک) ناسراوە، لە ساڵی 1964 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە. لە ساڵی 1969 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمهرگه لە سنووری چالاکیی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە. لە ساڵانی (1980 - 1981) ئەندامی لق لە لقی شەشی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. لە ساڵی 1980 سەرپەرشتی ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەمسا کردووە. لە ساڵی 1989 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دەیەم) هەڵبژێردراوە.
ژیاننامە
دکتۆر نەسیح غەفور ڕەمەزان، لە ساڵی 1948 لە شاری کەرکووک لەدایک بووە، لە هۆزی زەنگەنەی فەیلییە کە باپیرانی لە سەردەمی دەسەڵاتی سەفەوییەکاندا لە کرماشانی ڕوژههلاتی کوردستان جێهێشتووە و هاتوونەتە باشووری کوردستان کە ئەو کاتە لەژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکاندا بووە. هەرسێ قۆناغی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی لە شاری کەرکووک تەواو کردووە. لە ساڵی 1969 لە قوتابخانەی سەرەتایی پێنجوێن بە مامۆستای شۆڕش دامەزراوە. لە ساڵی 1969 بە پشکنەری بەشی زانستی (المعارف)ی شۆڕشی ئەیلوول لە دەڤەری هەورامان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دامەزراوە. لە ساڵی 1969 قوتابیی خولی یەکەمی مامۆستایانی شۆڕش لە گوندی ناپردان سەر بە پارێزگای هەولێر بووە.
لە ساڵی 1970 دەستی بە نووسینی شیعر کردووە. لە ساڵی 1970 بە مەبەستی خوێندن چوو بۆ یەکێتیی سۆڤیەت. لە ساڵی 1971 لە کۆلێژی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و یاسای نێودەوڵەتیی زانکۆی کیێڤ وەرگیراوە. لە 22ی حوزەیرانی 1976 لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و یاسای نێودەوڵەتیی زانکۆی کیێڤ بڕوانامەی ماستەری وەرگرتووە. لە 24ی کانوونی یەکەمی 1979 بەرگری لە تێزی دکتۆراکەی کردووە. لە 23ی نیسانی 1980 دکتۆراکەی لە فەلسەفەی مێژووی مێژووی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و سیاسەتی دەرەوە لە زانکۆی کیێڤ پەسەند کراوە.
لە ساڵی 1980 چوو بۆ کۆماری نەمسا و هەتا ساڵی 1981 لەو وڵاتە پەنابەر بووە. لە ساڵی 1981 گەڕایەوە وڵاتی ئێران و هەتا ساڵی 1987 لەوێ نیشتەجێ بووە. لە ساڵانی (1987 - 1991) نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان لە یەکێتیی سۆڤیەت بووە. لە ساڵی 1990 وەک پەنابەر چوو بۆ شانشینی سوید و پاش ڕاپەڕینی باشووری کوردستان گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.
لە ساڵی 1996 پلەی پرۆفیسۆری لە زانکۆی سەلاحەدین وەرگرتووە، لە ساڵانی (1997 - 2008) مامۆستای وانەبێژی بەشی یاسا و بەشی ڕامیاری لە کۆلێژی یاسا و ڕامیاریی ئێوارانی زانکۆی سەلاحەدین (هەولێر) بووە. لە ساڵی 2006 پلەی پرۆفیسۆری لە زانکۆی مۆسکۆ وەرگرتووە. لە ساڵی 2006 بووە ئەندامی ڕێکخراوی نووسەرانی بێسنوور. شارەزای زمانەکانی کوردی، تورکمانی، تورکی، ئازەری، عەرەبی، ڕووسی، ئۆکراینی، فارسی، ئەڵمانی و سویدییە.
خەباتنامەلە هاوینی ساڵی 1964 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و لە ساڵی 1966 شەرەفی ئەندامێتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی پێ بەخشراوە. لە ساڵی 1969 دەرچووی خولی یەکەمی پەیمانگەی پێگەیاندنی مامۆستایانی شۆڕش بووە. لە ساڵی 1969 لە خولی یەکەمی پەیمانگەی پێگەیاندنی کادیران دەرچووە. لە هاوینی ساڵی 1966 ڕێزی ئەندامێتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی پێ بەخشراوە. لە ساڵی 1968 لە ڕیزەکانی یەکێتیی قوتابییانی کوردستان لە ناو شاری کەرکووک کاری کردووە و بەرپرسی لکێک بووە. لە هاوینی ساڵی 1969 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمهرگه لە سنووری چالاکیی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە. لە ساڵانی (1969 - 1970) ئەندامی ناوچەی لێژنەی ناوچەی پێنجوێن سەر بە لقی چوار بووە.
لە ساڵی 1970 ئەندامی کۆمەڵەی قوتابییانی کورد لە ئەورووپا بووە. لە ساڵانی (1971 - 1976) ئەندامی لێژنەی ڕێکخستنی ئۆکراینای کۆمەڵەی قوتابییانی کورد لە یەکێتیی سۆڤیەت بووە. لە ڕۆژانی 16 هەتا 20ی شوباتی 1972 بەشداریی کۆنگرەی پازدەیەمی کۆمەڵەی قوتابییانی کورد لە ئەورووپا (ک.ق.ک.ئە) لە شاری بوخارێستی ڕۆمانیا بووە. لە ساڵانی (1976 - 1980) بەرپرسی لێژنەی ڕێکخستنی یەکێتیی سۆڤیەت سەر بە لقی شەشی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. لە ساڵانی (1980 - 1981) ئەندامی لق لە لقی شەشی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. لە ساڵی 1980 سەرپەرشتی ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەمسا کردووە.
لە ساڵی 1981 بۆ جاری دووەم لە ژیاندا پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمهرگه کردووە. لە 28ی ئەیلوولی 1981 بە ئەندامی بەش لە بەشی ڕاگەیاندن دامەزراوە. لە ساڵی 1981 بەرپرسی بەشی بڵاوکراوەکانی کوردی بووە. لە ساڵی 1982 بە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی سلێمانی سەر بە لقی چوار و کارگێڕیی لقی چوار دامەزراوە. لە ساڵانی (1984 - 1985) لە بەشی ڕێکخستن بە پلەی ئەندامبەش کاری کردووە. لە ساڵانی (1985 - 1986) بەرپرسی لێژنەی ناوچەی سلێمانی سەر بە لقی چوار بووە. لە 5ی تشرینی یەکەمی 1985 بە کارگێڕی لقی چوار دەستنیشان کراوە. لە ساڵی 1987 لە بەشی پەیوەندییەکان لە سووریا کاری کردووە. لە ساڵانی (1988 - 1991) لە شاری مۆسکۆ لە پەیمانگەی ڕۆژهەڵاتناسیی یەکێتیی سۆڤیەت لێکۆڵەری زانستی بووە. لە ساڵی 1989 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دەیەم) هەڵبژێردراوە. لە 5ی تشرینی دووەمی 1991 بە ئەندامبەش لە بەشی ڕێکخستن دامەزراوە. لە 8ی کانوونی یەکەمی 1991 بە بەرپرسی پەیمانگەی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزراوە. لە 16ی کانوونی یەکەمی 1991 هەتا 18ی شوباتی 1992 مامۆستای وانەی بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەما سەرەکییەکانی ڕێکخستنەکانی پارتی لە خولی نۆیەمی پەیمانگەی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شارۆچکەی پیرمام سەر بە پارێزگای هەولێر بووە.
لە ڕێکەوتی 16ی تشرینی یەکەمی 1993 وەک وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەی ئازادیی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر وتارێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد. بەڕێوەبەری خولەکانی (10,11,12 و 13)ی پەیمانگەی پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و هەتا ساڵی 2006 لەسەر کار بەردەوام بووە. لە ساڵی 1992دا لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، بووە ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردستان (پەرلەمانی کوردستان). لە 4ی تەممووزی 1992دا بووە وەزیری پەروەردە (کابینەی یەکەم)، ڕۆژی چوارشەممە 19ی ئابی 1992 لە ڕۆژنامەی خەبات کە ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، شیعرەکانی بڵاوکراونەتەوە. لە ساڵی 1993 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو (کۆنگرەی یازدەیەم) هەڵبژێردراوە. لە 25ی نیسانی 1993 بووە وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان (کابینەی دووەم). لە ڕۆژی شەممە 29ی ئایاری 1993 وەک وەزیری پەروەردە لە کابینەی دووەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە خاتوو باربیل هامر پەرلەمانتاری هەرێمی بایرنی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ کرد. لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 1993 وەک وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە کۆنفرانسی زمانی کوردی کردووە کە لەلایەن زانکۆی سۆربۆن و پەیمانگەی کوردی لە پاریس ساز کرابوو. لە ساڵی 1993 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو (کۆنگرەی یازدەیەم) هەڵبژێردراوە.
لە 16ی تشرینی یەکەمی 1993 وەک وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە کۆنگرەی ئازادیی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی قوتابیانی کوردستان لە شاری هەولێر کرد. لە 23ی کانوونی یەکەمی 1994 هەتا 28ی ئاداری 1995 لەگەڵ 58 پەرلەمانتاری ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردستان (پەرلەمانی کوردستان) کە لە هەموو لیستەکان پێکهاتبوون، بۆ شەرمەزارکردنی شەڕی ناوخۆ لە هۆڵی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردستاندا مانگرتن و خۆپیشاندانیان کردووە. لە 30ی کانوونی یەکەمی 1994 ماڵەکەی لە شاری هەولێر لەلایەن چەکدارانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە تاڵان کراوە. لە پاییزەی ساڵی 1996 بە نوێنەرایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ شاندی عەزیز محەمەد و دکتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ سەردانی مۆسکۆی کردووە کە بە مەبەستی بەدەستهێنانی پشتیوانیی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بۆ دۆزی کورد بووە. لە 19ی کانوونی یەکەمی 1996 ئەندامی لێژنەی خوێندنی باڵا (خولی یەکەم) بووە. لە 19ی کانوونی یەکەمی 1996 ئەندامی لێژنەی پەیوەندییەکانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردستان (خولی یەکەم) بووە.
لە ساڵی 1997 بەرپرسی خولی دەیەمی پەیمانگەی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووە. لە ساڵی 1998دا بەرپرسی خولی یازدەیەمی پەیمانگەی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووە. لە ساڵی 1998دا مامۆستای وانەی پارتی لە خولی یازدەیەمی پەیمانگەی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووە. لە ڕێکەوتی 9ی ئەیلوولی 1998 ئەندامی لێژنەی فێرکردنی باڵا و ئەندامی لێژنەی کاروباری پێشمهرگه لە ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردستان (خولی یەکەم) بووە. لە ساڵی 1998دا لە گۆڤاری بە زمانی عەرەبی بە ناوی زاگرۆس وتاری چاپ کردووە. لە ساڵی 1998دا لەگەڵ فەلەکەدین کاکەیی لە شاری مۆسکۆ بەشداریی کۆنفرانسی ڕاگەیاندن لە کوردستان کردووە. لە ساڵی 1999دا لە کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەندامیەتیی کۆمیتەی ناوەندی خۆی بەربژێر کردووە بەڵام هەڵنەبژێردراوە.
لە 14ی ئاداری 2000 ئەندامی لێژنەی شاندی زیندووکردنەوەی یادەوەریی لەدایکبوونی ڕێبەری نەتەوەی کورد بارزانیی نەمر بووە کە لەلایەن ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردستانەوە (خولی یەکەم) دەستنیشان کراوە. لە 11ی نیسانی 2000 ئەندامی لێژنەی پەروەردە و فێرکردنی باڵا لە ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردستان (خولی یەکەم) بووە. لە ساڵی 2001 ئەندامی لێژنەی بەدواداچوونی ڕەوش و گوزەرانی پەنابەرانی کورد لە دەوڵەتانی ئەورووپا و دەوڵەتانی بیانی لە ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردستان (خولی یەکەم) بووە. لە 17ی ئاداری 2001 سەرۆکی فراکسیۆنی زەردی (پارتی دیموکراتی کوردستان) لە ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردستان بووە و هەتا ئاداری ساڵی 2006 لەم پۆستەدا ماوەتەوە. لە ڕۆژانی 3 هەتا 5ی نیسانی 2001 بە نوێنەرایەتیی دکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس، سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردستان بەشداریی کۆنگرەی یەکەمی ئەکادیمیی لەبارەی کەرکووک لە هۆڵی ڕۆشنبیریی هەولێر کردووە و لەوێ وتاری پێشکەش کردووە.
لە ساڵی 2001 مامۆستای وانەی ڕێکخستن و بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خولی دوازدەیەمی پەیمانگەی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووە. لە ڕۆژی پێنجشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2001 لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی لە شاری هەولێر بەشداریی ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی دوازدەیەمی پەیمانگەی کادیرانی کردووە. لە 6ی نیسانی 2002 بووە سەرۆکی لێژنەی کاروباری پەروەردە و فێرکردنی باڵای ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردستان (خولی یەکەم). لە ساڵی 2001 مامۆستای وانەی بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خولی سێزدەیەمی پەیمانگەی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووە.
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2002 بووە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان (خولی یەکەم). لە مانگی شوباتی ساڵی 2003 لەگەڵ د. ڕۆژ نوری شاوەیس وەک شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان سەردانی کۆماری ڕووسیای کردووە. لە 14ی شوباتی 2004 هەتا 14ی نیسانی 2004 مامۆستای وانەی بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خولی چواردەیەمی پەیمانگەی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووە. لە ساڵانی (2003 - 2013) بەرپرسی ئەنجومەنی کۆمەڵگەی شارستانی و پەرەپێدانی دیموکراسی لە کەرکووک بووە. لە 30ی کانوونی دووەمی 2005 بەربژێری لیستی نیشتمانیی دیموکراتی کوردستان بە ژمارە 162 بۆ ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان بووە. لە ساڵی 2005 ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکان و کاروباری ڕۆشنبیری لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان (خولی دووەم) بووە. لە 4ی حوزەیرانی 2005 بووە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان (خولی دووەم). لە 9ی ئەیلوولی 2005 بە بڕیاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بووە ئەندامی لیژنەی پێداچوونەوە و جێبەجێکردنی ماددەی 58ی یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراق بۆ قۆناغی گواستنەوە (خولی دووەم). لە 23ی ئابی 2005 ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکان و کاروباری کۆمەڵایەتی لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان (خولی دووەم) بووە. لە ساڵی 2006 ئەندامی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆمەڵەی پاراستنی گەلانی هەڕەشەلێکراو بووە.
لە ڕۆژانی 28 هەتا 29ی تشرینی دووەمی 2006 بەشداریی کۆنفرانسی ڕووسیا و جیهانی ئیسلامی لە شاری مۆسکۆ کردووە. لە 6ی کانوونی یەکەمی 2006 مەدالیای میخائیل لۆمۆنۆسۆڤی لەلایەن کۆمیتەی نیشتمانیی خەڵاتی کۆمەڵایەتیی ڕووسیای فیدراڵ لە مۆسکۆ وەرگرتووە. لە ساڵی 2007 مامۆستای وانەی بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خولی شازدەیەمی پەیمانگەی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووە. لە ساڵی 2010 بەربژێری لیستی هاوپەیمانیی کوردستان بۆ ئەندامێتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بووە. لە ساڵی 2014 تاکە کەس بووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئەفریقا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی یارییەکانی ئاشتیی جیهانی (World Peace Games) وەرگیراوە. لە ساڵی 2010 نوێنەری کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. لە 18ی کانوونی یەکەمی 2010 لەبەر خەبات و بەرخۆدان لە شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان، قۆناغی ڕاپەڕینی باشووری کوردستان و سەردەمی سەروەری لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانیی نەمر وەرگرتووە.
بەرهەمەکانی:
کێن ئەوانەی شۆڕشگێڕن 1982.
کێشەی کورد لە ڕێککەوتن و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی چارەکی یەکەمی سەدەی بیستەم - ماستەرنامە 1986.
کێشەی کورد لە پەیمانی سێڤەر 1978.
کێشەی کورد لە سیستەمی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی نێوان هەردوو جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانی - دکتۆرانامە 1979.
چەند لاپەڕەیەکی پێویست لەسەر بیر و ڕامانی سۆسیال دیموکراتەکان 1982.
بیرەوەرییەکانی کۆچبەری 1981.
دەستپێکی گرنگی ڕێکخراوی پارتیایەتی 1984.
ڕێگەی بەرخۆدان 1986.
کادیر کێیە 1998 - ?.
کێشەی کورد لە ئەمڕۆدا و ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورددا (بە زمانی ڕووسی) 1990.
چەند لایەنێک لە کەلەپووری نیشتمانی و خەباتی گەڕانەوەی بارزانیی نەمر 2002.
هەڵبژاردن و پرۆسەی هەڵبژاردن چییە و چۆن بەڕێوە دەچێت 2009 - ?.
دەستوور چییە 2009.
کەلەپوور و ڕێبازی بارزانیی نەمر لە تیۆری و پراکتیکدا 2010.
یاسای گشتیی نێودەوڵەتی - ئامادەی چاپە.
یاسای دەستوور - ئامادەی چاپە.
کێشە و گەنگەشە نێودەوڵەتییەکان - ئامادەی چاپە.
سەرچاوە:1- لیستی ناوی بەشداربووانی دەرنەچووی کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، 7ی تشرینی دووەمی 2018 لاپەڕە 1.
2- ئ.د.ک، وەزیری پەروەردە پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانیا دەکات، ڕۆژنامەی برایەتیی ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 1658، هەولێر، یەکشەممە 30ی ئایاری 1993 لاپەڕە 4.
3- پەرلەمانی کوردستان و هەڵوێستێکی مێژوویی، ڕۆژنامەی برایەتیی ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو، ژمارە 2118، چوارشەممە 28ی کانوونی یەکەمی 1994 لاپەڕە 1.
4- کۆنگرەی ئازادی دەست بە کارەکانی دەکات، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو، ژمارە 1772 هەولێر، یەکشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 1993 لاپەڕە 1 و 4.
5- حەمید گەوهەری، مەدالیای بارزانی بەرزترین خەڵاتی ڕێزلێنان، کتێبی یەکەم، چاپی دووەم، (هەولێر - دەزگای خێرخوازیی بارزانی 2019)، لاپەڕە 494 و 496.
6- ناسر زەنگەنە، ئەیل زەنگەنە دەرگوزار تارێخ، (تاران - ئینتشاراتی مەرتەزای ئامووزشی و پەژوهشی شەهید سپەهبد سەید شێرازی 1396ی هەتاوی) لاپەڕە 9، 17، 22، 23، 41.
7- محەممەد عەبدولڕەحمان زەنگەنە، مێژووی عەشیرەتی زەنگەنە، چاپی دووەم، (سلێمانی - چاپخانەی ڕوون - 2012)، لاپەڕە 7، 273، 276.
8- کێنێر عەبدوڵڵا، بەشداریی سیاسیی ژنان لە باشووری کوردستان (سلێمانی 2016) لاپەڕە 91 و 121.
9- عەلی جەعفەر، کورد ئەلموحاجیر جەمیعە ئەلتالەبییە ئەلکورد فی ئەورووپا، ئەلجوز ئەلسانی، ئەلتەبیعە ئەلسانییە، (ئەستەنبوڵ - دار خانی 2020) لاپەڕە 194.
10- کەلەپوور و ڕێبازی بارزانیی نەمر لە تیۆری و پراکتیکدا، (هەولێر - چاپخانەی ڕۆشنبیری 2010)، لاپەڕە 1 و 136.
11- لیستی نیشتمانیی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، ڕۆژنامەی بەرەو هەڵبژاردن، لیژنەی باڵای ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنەکان، ژمارە 5 هەولێر، چاپخانەی ڕۆشنبیری، 22ی کانوونی دووەمی 2005 لاپەڕە 3.
12- وتاری بەڕێز وەزیری پەروەردە، ڕۆژنامەی پێشکەوتن، ئۆرگانی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 48 هەولێر، تشرینی دووەمی 1993 لاپەڕە 2.
13- بەڕایە ئەلڕەئیس ئەلبارزانی.. عەقید موتەمەر ئەکادیمی هەولێر کەرکووک، مەجەلە گوڵان ئەلعەرەبی، موئەسەسە گوڵان لۆل سەقافە وەل ئیعلام، ئەلعەدەد 59، ئەلسەنە ئەلخەمسە، هەولێر، 30 نیسان 2001 لاپەڕە 24.
14- شوان حوسێن شینیک بالەکی، جەوهەر نامیق سالم 1946 - 2011 ژیان و بەرهەم و ڕۆڵی سیاسی، زانکۆی سۆران فاکەڵتیی ئەدەب، 2016 (ماستەرنامەیە و بڵاو نەکراوەتەوە) لاپەڕە 89.
15- بەربژێرانی لیستی هاوپەیمانیی کوردستان، گۆڤاری دەنگدان، دەزگای هەڵبژاردنی (ی.ن.ک)، ژمارە 10 و 11، سلێمانی چاپخانەی گەلاوێژ، 2020 لاپەڕە 10.
16- سلێمان مستەفا حەسەن، کورد و یەکەم ئەزموون، (هەولێر - چاپخانەی کارۆ 2017) لاپەڕە 274.
17- ناوی 111 بەربژێری لیستی هاوبەشی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان، ڕۆژنامەی ئاشتی، ژمارە 19، ساڵی یەکەم، تاران، شەممە، 3ی ڕێبەندان 1383ی کۆچی ژمارە 3.
18- عارف ڕوشدی، کۆمەڵەی قوتابیانی کورد لە ئەورووپا لە نێوان ساڵانی 1956 - 1975، ڕۆژنامەی هەولێر، ژمارە 3254 هەولێر، پێنجشەممە 30ی کانوونی دووەمی 2020 لاپەڕە 6.
19- عەلی جەعفەر، کورد و کۆچبەران لە کۆمەڵگەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا، بەرگی یەکەم، چاپی دووەم، (ئەستەنبوڵ - دار خانێ 2019) لاپەڕە 183.
20- ناسح غەفوور ڕەمەزان، 37 ئاماژە بە ئەندێشەی شۆڕشی 11 ئەیلوول 1961 لە یادەوەریدا، گۆڤاری زاگرۆس، وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، ژمارە 10 هەولێر، 27 ئەیلوول 1998 لاپەڕە 9.
21- ئەرشیفی دەستەی ئەنسیکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
22- ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش - کوردستانی عێراق، مەکتەبی تەنفیزی، بەشی زانیاری و تەندروستی، بڕوانامەی دەرچوون، ژمارە 1969، 2 لاپەڕە 1.
23- ئەحمەد شەریف لەک، شیکردنەوەی ڕووداوە مێژووییەکان، بەرگی دووەم، (هەولێر - چاپخانەی ڕۆژهەڵات 2019)، لاپەڕە 87 و 93.
24- بێوار نوورەدین، کورد و کوردستان بیبلیۆگرافیا و فێهرستی کتێبە کوردییەکان، بەرگی دووەم بەشی دووەم، (تاران - چاپخانەی تاران 2016) لاپەڕە 197.
25- سلێمان مستەفا حەسەن، کورد و یەکەم ئەزموون، (هەولێر - چاپخانەی کارۆ 2017) لاپەڕە 274.
26- پارتی دیموکراتی کوردستان مەکتەبی سیاسی، بڕیار، ژمارە 28، 4862 ئەیلوولی 1981، لاپەڕە 1.
27- پارتی دیموکراتی کوردستان مەکتەبی سیاسی، بڕیار، ژمارە 5، 819 تشرینی دووەمی 1991 لاپەڕە 1.
28- پارتی دیموکراتی کوردستان مەکتەبی سیاسی، بڕیار، ژمارە 8، 936 کانوونی یەکەمی 1991 لاپەڕە 1.
29- پارتی دیموکراتی کوردستان مەکتەبی سیاسی، بڕیار، ژمارە 5، 9410 تشرینی یەکەمی 1985 لاپەڕە 1.
30- پارتی دیموکراتی کوردستان مەکتەبی سیاسی، بڕیار بۆ هەموو بەشەکانی م.س ی تێکۆشەر، ژمارەی 18، 6775 تەممووزی 1985 لاپەڕە 1.
31- پەیمانگەی کادیران مەڵبەندی ڕۆشنبیری سیاسی، ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 632 هەولێر، یەکشەممە 16 ئابی 1992 لاپەڕە 6.
32- تاڵانکردنی سەروماڵی هاووڵاتییان لەلایەن چەکدارانی تاڵانکارەوە بەردەوامە، بەشی یەکەم، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو، ژمارە 2119 پیرمام، دووشەممە 13 شوباتی 1995 لاپەڕە 7.
33- حەمید گەوهەری، میدالیای بارزانی بەرزترین خەڵاتی ڕێزلێنانە، بەرگی یەکەم، (هەولێر - دەزگای خێرخوازیی بارزانی - چاپخانەی حاجی هاشم 2014) لاپەڕە 388 و 490.
34- حەمە ئەحمەد جاف، خامەی بێباک، گۆڤاری دەنگی پێشمهرگه، ژمارە 156 هەولێر، چاپخانەی ئاراس، ئاداری 2011 لاپەڕە 78.
35- دەوری پەرلەمانتاران لە دژی سەرکوت و تاڵانکردن لەلایەن (ئەوەک)، ڕۆژنامەی خەبات، زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو، ژمارە 757 پیرمام، هەینی 10 شوباتی 1995 لاپەڕە 2.
36- مێژووی خولەکانی کادیرانی پارتی، لە چیاوە بۆ شار، (هەولێر - ناوەندی نرخاندن و لێکۆڵینەوە و ئەکادیمیای پارتی - چاپخانەی ڕۆژهەڵات 2019) لاپەڕەکانی 78، 92، 93، 95، 98، 104، 106، 116، 119، 122، 132، 172.
37- ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ئۆرگانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ژمارە 131 هەولێر، یەکشەممە 5ی تەممووزی 1992 لاپەڕە 1.
38- سەرۆک بارزانی لە ئاهەنگی دەرچوونی خولی دوازدەیەمی پەیمانگەی کادیران: کار دەکەین وەک هەمیشە بۆ ئەوەی پارتی هیوای خێری گشتی عێراق بێت، ڕۆژنامەی خەبات، زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 1054، هەولێر، هەینی 30 تشرینی دووەمی 2001 لاپەڕە 1.
39- سەمیر ساڵح، پێنج شار لە ئاوێنەی کاتە ڕابردووەکاندا، (هەولێر - چاپخانەی ماردین 2016) لاپەڕە 46.
40- سەرۆک بارزانی: کێشەی نەتەوەیەکی سی، چل ملیۆنی بە نکۆڵیکردن لە بوونی لەلایەن ئەم و ئەووە چارەسەر ناکرێت، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 3553 هەولێر، شەممە، 1ی کانوونی یەکەمی 2001 لاپەڕە 1.
41- سەید عەلی موجانی، سولماز سدیقی، ئەلحە نەمتی..، فەرهەنگی پیاوان و خوێندەوارانی هاوچەرخی عێراق، (تاران - نەشری ئەعزەم 1392 کۆچی) لاپەڕە 1276.
42- شێرزاد سلێمان و بۆتان تەحسین، لەم ڕۆژانەدا خولی پەیمانگەی کادیران بە سەرکەوتوویی کۆتایی دێت، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو، ژمارە 2535 هەولێر، پێنجشەممە 26 شوباتی 1998 لاپەڕە 5.
43- سەلاحەدین عەبدولحەمید عەبدوڵڵا، مێژووی هۆزی زەنگەنە، (سلێمانی - چاپخانەی ڕەهەند 2018) لاپەڕە 81.
44- تاریق جەمباز و نیعمەت عەبدوڵڵا پیرداود، پەرلەمانتارانی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق 1992 - 2005 (هەولێر - ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان - چاپخانەی شەهاب 2008) لاپەڕە 162، 178.
45- تاریق جەمباز، پەرلەمانتارانی خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستانی - عێراق (هەولێر - ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان - چاپخانەی شەهاب 2007) لاپەڕە 119.
46- عەلی کەمال بەرزنجی، کەسایەتییە ناودارەکانی کورد لە سەدەی بیستەم، بەرگی یەکەم، (هەولێر - پڕۆژەی بەرزنجی - چاپخانەی زانکۆ 1999) لاپەڕە 288، 289.
47- فاتیح ڕەسووڵ، چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی خەباتی گەلی کورد، بەرگی یەکەم، (سوێد - چاپخانەی هەڵەبجە - 1979) لاپەڕە 104.
48- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمان سەردانی کەرکوکیان کرد، گۆڤاری گوڵان، ناوەندی ڕۆشنبیریی گوڵان، ژمارە 429 هەولێر، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، 17 نیسانی 2003 لاپەڕە 4.
49- کۆنسوڵخانەی گشتیی ڕووسیای فیدراڵ لە عێراق هەولێر، تاییدکردنی بەڵگەنامەی خوێندن، ژمارە 22، 440 کانوونی یەکەمی 2009 لاپەڕە 1.
50- کۆمەڵەی وەقایعی کوردستان، بەرگی یەکەم، (هەولێر - خانەی هەولێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە 2012), لاپەڕە 8، 10، 14، 257، 467.
51- کۆمەڵەی وەقایعی کوردستان، بەرگی دووەم، (هەولێر - خانەی هەولێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە 2012) لاپەڕە 517.
52- کۆمەڵەی وەقایعی کوردستان، بەرگی سێیەم، (هەولێر - خانەی هەولێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە 2012) لاپەڕە 1207، 1250، 1276.
53- لیستی ناوی بەربژێرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان، ڕۆژنامەی پێشکەوتن، ئۆرگانی یەکێتیی خوێندکاران و لاوانی دیموکراتی کوردستان - عێراق، ژمارە 26، ئایاری 1992 لاپەڕە 4.
54- محەممەد مەلا قادر، خەباتنامە کورتە مێژووی پ د ک و کەلتووری بارزانیی نەمر، چاپی دووەم، (هەولێر - دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس 2007) لاپەڕە 98.
55- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، ڕۆژنامەی تەئخی، خولی سێیەم، دار تەئخی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، ژمارە 4410 شاری بهغدا، سێشەممە، 22 شوباتی 2005 لاپەڕە 10.
56- مەلا فارووق شێوانی، هەموو کورد، بەرگی یەکەم، (هەولێر - چاپخانەی ڕۆشنبیری 1997) لاپەڕە 113.
57- ن. بێباک، هەست و بڕیار، پەیمانگەی کادیران مەڵبەندی ڕۆشنبیری سیاسی، ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 633، هەولێر، چوارشەممە 19ی ئابی 1992 لاپەڕە 5.
58- ناسح غەفوور ڕەمەزان، ڕێگای بەرخودان، (کوردستان - چاپخانەی خەبات 1986) لاپەڕە 1 و 8.
59- ناسیح غەفوور ڕەمەزان، چەند لایەنێک لە کەلەپووری نیشتمانی و خەباتی گەڕانەوەی بارزانیی نەمر، (هەولێر - مەکتەبی ڕێکخستنی پێشمهرگه - چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە 2002), 36.
60- ناسیح غەفوور ڕەمەزان، چۆنیەتیی پێگەیاندنی کادیرانی پارتییەتی، (هەولێر 1998) لاپەڕە 4, 45, 47.
61- ناو و ژیانی وەزیرانی حکوومەتی کوردستان، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ئۆرگانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ژمارە 132 هەولێر، دووشەممە 6ی تەمووزی 1992 لاپەڕە 2.
62- هەرێمی کوردستانی عێراق، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی فێرکردنی باڵا، سەرۆکایەتیی زانکۆی سەڵاحەدین / هەولێر، ڕێبەری دەرچووانی 1999 - 2000 (هەولێر - چاپخانەی زانکۆی سەڵاحەدین 2000) لاپەڕە 183.
63- هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانی عێراق، پرۆتۆکۆل، بەرگی یەکەم، (هەولێر - چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە 1997) لاپەڕە 287, 288.
64- هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانی عێراق، ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانی عێراق پرۆتۆکۆل 1992، بەرگی حەوتەم، (هەولێر - چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە 1997) لاپەڕە 342.
65- هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانی عێراق، ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانی عێراق پرۆتۆکۆل 1992، بەرگی سێزدەیەم، (هەولێر - چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری 1998) لاپەڕە 267, 271.
66- هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانی عێراق، ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانی عێراق پرۆتۆکۆل 1998، بەرگی هەژدەیەم، (هەولێر - چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە 1999) لاپەڕە 30, 38.
67- هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانی عێراق، ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانی عێراق پرۆتۆکۆل 2004ی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانی عێراق، بەرگی سی و دوو، (هەولێر - چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە 2004) لاپەڕە 75.
68- هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانی عێراق، ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانی عێراق پرۆتۆکۆل ساڵی (2005)ی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانی عێراق، بەرگی سی و پێنج، (هەولێر 2007) لاپەڕە 3 و 6.
69- هەرێمی کوردستانی عێراقی فیدراڵ، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، زانکۆی سەڵاحەدین، کۆلێژی یاسا و ڕامیاریی ئێواران، خۆیەتی، ژمارە 834/ 2,2,20, 25ی تشرینی دووەمی 2009 لاپەڕە 1.
وریا جاف، مێژووی دەنگی کوردستانی عێراق (دهۆک - چاپخانەی خەبات 2002) لاپەڕە 137, 139.


