حەمە خان ئەمین حەمە کریم ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی درکا شێخانی سەر بە ناحیەی بێیارە لە ناوچەی هەورامان لەدایک بوو، گوندنشین بوو و کاری کشتوکاڵ و باخداری دەکرد، خوێندنی سەرەتایی تەواو کرد، دوای شکستی شۆڕشی ئەیلوول پەنای بۆ ئێران برد و لە کۆمەڵگەی بارام ئاوا نیشتەجێ بوو، هاوسەرگیری لەگەڵ شکرێی کردبوو...، کوڕە تاقانەکەیان هێمن بوو.
لە ڕیزی پێشمەرگەکانی هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، نادر هەورامی فەرماندەی هێزەکە بوو و بنکەکانیان لە بێرواس و کێمنە لەسەر سنووری عێراق و ئێران بوون. لە چەندین شەڕدا بەشدار بوو، لەوانە شەڕی کانی سێف و شەڕی چیای شارام و شەڕی ئەحمەد ئاوا و مەلحەمەی خواکورک. لە ئەنجامی تەقەی سوپای بەعسی لە مەلحەمەی خواکورک ساڵی ١٩٨٨ شەهید بوو، هاوڕێکانی تەرمەکەیانی بۆ زەوییە ئێرانییەکان برد و لە دەربەندی دزلی بە خاک سپێردرا، باوکی ساڵی ١٩٦٣ شەهید بوو، هەروەها براکەی میرزا ئەمین لە بۆردومانی کیمیایی شاری هەڵەبجە ساڵی ١٩٨٨ شەهید بوو.
سەرچاوە:ئەرشیفی دەزگای ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


