شەهید حەسەن ئیبراهیم ئەبوبەکر، لە ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی ڕوستێی سەر بە دەڤەری باڵەکایەتی لە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. گوندنشین بووە و کاری جووتیاری کردووە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە و خێزاندار بووە.

 

لە ساڵی ١٩٧٢ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بووەتە پێشمه‌رگه و دواتر بووەتە بەرپرسی ڕێکخستنی سەربازی. بەشداریی شەڕەکانی گەرووی عومەر ئاغا و زۆزک و هندرێن و حاجی ئۆمەرانی کردووە. لە ساڵی ١٩٧٥ دوای شکستى شۆڕشی ئەیلوول کۆچبەری وڵاتی ئێران بووە. لە ساڵی ١٩٨١ لە شەڕی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران بریندار بووە و لە ساڵی ١٩٨٣ لە کاتی چالاکییەکانی پێشمه‌رگایەتیدا لەگەڵ برایەکی بە ناوی بەکر ئیبراهیم ئەبوبەکر کە ئەویش پێشمه‌رگه بوو، لە کەنارەکانی چیای هەڵگورد دەکەونە ناو کەمینێکی بەکرێگیراوانی ڕژێمی عێراق و ناوبراو بریندار دەبێت و دەستگیر دەکرێت و لە ساڵی ١٩٨٥ لە بەندیخانەی ئەبوغرێب لە سێدارە دراوە. 


 

سەرچاوە:

١. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان