شەهید جەمال فەقێ مستەفا کاک محەمەد، لەساڵی ١٩٤٥ لە گوندی سەردڕەی دۆڵی خانەقای سەر بە قەزاى ڕواندزی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوند نشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە،  خوێندەواری نەبووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک نەهێنابوو.

ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول دەکات و لە بەتالیۆنی ٤ی  هێزی باڵەک دەبێتە پێشمەرگە، لەشەڕی چیای زۆزک و داستانی چیای هەندرێن بەشداری کردووە،  لە ساڵی ١٩٧٥  لە گوندی سەردڕە بەهۆی بۆردومانی فرۆکەکانی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.

سەرچاوە:

١.ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.