شەهید تەحسین ڕەشید ساڵی ١٩٧١ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزنی قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغى ناوەندى خوێندووە.

ساڵى ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستان کردووە و هەمان ساڵ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە و لە سوپاى بارزان بۆتە پێشمەرگە، بەشدارى شەڕەکانى بەرگریکردنى لە سەروەرى یاسا و هەرێمى کوردستان کردووە.

رۆژی ١٠ى ئەیلوولى ١٩٩٥لە دەڤەرى مزوورى لەلایەن چەکدارانى پەکەکە شەهید کراوە و تەرمەکەى لە گۆڕستانى زولفەقاڕى شارۆچکەى هەریر بەخاک سپێردراوە.

سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.