شەهید تاهیر میرۆ عەبدوڵڵا لە ساڵی 1932 لە گوندی هاودیانی سەر بە شارۆچکەی دیانا لە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، لە گوند ژیاوە و کاری کشتوکاڵی کردووە، نەخوێندەوار و سەڵت بووە.
لە ساڵی 1974 لە فەوجی حەمید ئەفەندیی هێزی باڵەک بووەتە پێشمەرگە، بەشداریی شەڕەکانی گۆڕەز، گەلی عەلی بەگ و گەلی عومەر ئاغای کردووە و لە ساڵی 1974 لە شەڕی گەلی عومەر ئاغا بە گوللەی ڕژێمی بەعس شەهید بووە.
سەرچاوە:1. ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


