شەهید ئەمین حوسێن محەمەد مەحمود، لە ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی باوە کۆچەکی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لە دایک بووە. گوندنشین بووە و بە کاری کشتوکاڵەوە خەریک بووە و تا قۆناغی سەرەتایی خوێندوویەتی.
لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندی بە هێزەکانی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵانەوە کردووە و لە هێزی هەورامان بە فەرماندەیی نادیر هەورامی لە چەند چالاکییەکی پێشمەرگەدا بەشداری کردووە. لە ساڵی ١٩٧٨ لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەک لە شاری هەڵەبجە بە توندی بریندار بووە.
لە ساڵی ١٩٧٨ لەگەڵ دوو هاوڕێی خۆی، کە یەکێکیان براکەی بووە، بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکی پارتیزانی دەچنە دەشتی شارەزوور. دوای ئەنجامدانی چالاکییەکە کەوتوونەتە ناو کەمینێکی بە کرێگیراوانی حکومەتی عێراق و دوای ڕووبەڕووبوونەوە دەستگیر کراون و بۆ زیندانی شاری مووسڵ گواستراونەتەوە. دوای ساڵێک زیندانیکردنیان، لە ساڵی ١٩٧٩ سێدارە دراون.
١. ئەرشیفی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


