شەهید ئیبراهیم موسا ئیبراهیم، ساڵی ١٩٢٥ لە گوندی ژوژیلەی سەربە شارۆچکەی سیدەکانی پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و کاری جوتیاریی کردووە و خێزاندار بووە.

 ساڵی ١٩٦١ پەیوەندیی بە شۆڕشى ئەیلوولەوە دەکات و دەبێتە جێگری سەرپەل لە بەتالیۆنی عەریف یاسین کە سەر بە هێزی باڵەک بووە و بەشداریی شەڕەکانى هندرێن و زۆزک و گۆڕەزی کردووە. ساڵی ١٩٧٤ لە چیای گۆرەز لەکاتى هێرشى سوپاى عێراق بۆ گرتنى چیایەکە شەهید بووە.

سەرچاوە: