شەهید ڕەسول ئەحمەد رەسول عەلی، لەساڵی ١٩٢٥ لە گوندی ڕەژوکەریانی دۆڵی خانەقای سەر بە قەزاى رواندزی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوند نشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خوێندەواری نەبووە،  ژیانی هاوسەرێتی پێک نەهێنابوو.

ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول دەکات، لە بەتالیۆنی ٤ی هێزی باڵەک، لەشەڕی هەندرێن و کۆرەک ودەڤەری ڕواندز بەشداری کردووە، ،  لە ساڵی ١٩٧٤  لە قەسرێ بەبۆردومانی فرۆکەی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.

سەرچاوە:

١.ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.