وسو حەمەد لاو، ناسراو بە وسو حەمەد لاو، ساڵى ١٩٥٢ لە گوندى گوانى سەر بە ناحیەى دیاناى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، خێزاندار بووە و خاوەنى دوو کچ و کوڕێک بووە. 

ساڵى ١٩٦٨ لەگەڵ عەبدولواحیدى براى پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى کوردستان دەکات، لە بەتالیۆنى سەید عاسى سەر بە هێزى باڵەک دەبێتە پێشمەرگە، بەشداری شەڕەکانى چیاى زۆزک و سەرتیز و گەرووى عومەرئاغا دەکات.

ساڵى ١٩٧٤ دواى دەسپێکردنەوەى شەڕ لە نێوان هێزى پێشمەرگە و حزبى بەعس، دووبارە چەکى پێشمەرگایەتى هەڵدەگرێت و بەرگرى لە خاکى کوردستان دەکات، لە ١٧ى نیسانى ١٩٧٤  لە شەڕى چیاى گۆرەز لە نزیک گوندى باڵەکیانى ناحیەى دیانا، خۆی و برا گەورەکەى بەناوى عەبدولواحید حەمەد لاو و ئامۆزایەکى و چەند کەسێک لە خزمانی شەهید دەکرێن.

لەبەر بارودۆخی شەڕ و بوونی بۆمبارانى تانک و تۆپی دوژمن نەدەتوانرا ڕوفاتی شەهیدان لەگوندی گوان بەخاک بسپێرن، بۆیە لە گوندی سیتکان بەخاک سپێردران.

سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان