شەهید هاشم عەزیز ئەحمەد، ناسراو بە هاشم میرۆزی لە ساڵی ١٩٢٥ لە گوندی میرۆز لە ناوچەی مزووری باڵا سەر بە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، دووجار هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ بەسنا خەلیل و فەیروز...، شەش کوڕ و چوار کچی لێ بووە، دوو لە کوڕەکانی شەهید بوون: حسێن هاشم عەزیز میرۆزی لە ساڵی ١٩٦٦، سادق هاشم میرۆزی لە ساڵی ١٩٨٦.
لاپەڕەکانی خەباتلە ساڵی ١٩٢٥ چووەتە ڕیزی شۆڕشی بارزانی دووەم، یەکێک بووە لە پێشمهرگه ئازا و قارەمانەکانی شۆڕشی بارزان، لە گەنجییەوە لەنێو هۆزی مزووری باڵا وەک یەکێک لە خەباتکارە ئازاکان ناسراوە، نوێنەری شێخ ئەحمەد بارزانی بووە لای هۆزی مزووری، بووەتە پێشمهرگه شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٦١، و لە ساڵی ١٩٦١ بەرپرسیارێتی جێگری فەرماندەی هێزەکانی زاخۆ (عیسا سوار سێلکی) وەرگرتووە.
وەک فەرماندە و سەرپەرشتیاری هێزی پێشمهرگه لە زۆر شەڕ و داستاندا بەشدار بووە، لەوانە شەڕەکانی گەلی زاخۆ، باتیفا، گەلی سپی، عەین زالە، مەتینا، گارە، زاویتە، ئەتروش، گەلی قیامەت، دووجار بە سەختی بریندار بووە، بەهۆی ئازایەتی و ئەزموونەکەیەوە بە فەرمانی بارزانی نەمر پلەی فەرماندەی هێزەکانی شێخانی پێ بەخشراوە.
لە ١٠ی ئایاری ١٩٦٥ لە شەڕی چیای ئەتروش بە سەختی بریندار بووە، چەند کاتژمێرێک دوای برینداربوونی گیانی لەدەستداوە، لە گوندی هەسنکا لە ناوچەی مزووری لە چیای ئەتروش بە خاک سپێردراوە، لە شەهیدە بێسەروشوێنەکان بووە، بەڵام دوای ٤٥ ساڵ بەسەر شەهیدبوونیدا گۆڕەکەی دۆزراوەتەوە.
سەرچاوە:ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


