ژیاننامە

مستەفا محەمەد عەبدولڕەحمان حسێن ئاغا، ناسراو بە مستەفا قەرەداغی، مستەفا حەمە ئاغا عەبدولڕەحمان ئاغا، سالار، سالار مستەفا قەرەداغی لە ساڵی ١٩٢١ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، خێزانەکەی دواتر بەرەو شاری قەڵاچوالان پایتەختی میرنشینی بابان چوون، لەلایەن میرە بابانییەکانەوە حوکمی ناوچەی قەرەداغیان پێ بەخشراوە، قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی لە قەرەداغ تەواو کردووە، ساڵی ١٩٤٣ قۆناغی ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە، ساڵی ١٩٤٤ وەک فەرمانبەر بە شێوەی (گرێبەست) لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی دامەزراوە، ساڵی ١٩٤٥ لە کۆلێژی مافی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە، بەڵام زوو وازی لە خوێندن هێناوە، ساڵی ١٩٤٦ بە مەبەستی خوێندن ڕووی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان کردووە، هەروەها ساڵی ١٩٤٧ بۆ خوێندن ڕووی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە، بڕوانامەی ماستەری لە بەشی ئابووری لە زانکۆی بێرکلی لە سانفرانسیسکۆ (ویلایەتی کالیفۆرنیا) لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدەستهێناوە، هەروەها بڕوانامەی ماستەری لە زانستی کۆمەڵایەتی لە زانکۆی سانفرانسیسکۆ (ویلایەتی کالیفۆرنیا) لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدەستهێناوە.  

ساڵی ١٩٥٦ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بەجێهێشتووە و گەڕاوەتەوە نیشتمان، وەک وانەبێژ لە ئامادەیی بازرگانی بەغدا دامەزراوە، هەروەها ساڵی ١٩٥٧ وەک مامۆستای زمانی ئینگلیزی لە ئامادەیی سلێمانی دامەزراوە، ساڵی ١٩٥٨ کتێبی (چۆن زمان پەیدا بووە)ی بە ناوی خوازراوی (سالار) چاپ کردووە، هەروەها شانۆنامەیەکی بە ناوی خوازراوی (سالار) نووسیوە. مستەفا قەرەداغی، لە ١٦ی کانوونی دووەمی ١٩٥٩ بە ئەندامی دەستەی گشتی یانەی نەسر لە شاری بەغدا هەڵبژێردراوە، ساڵی ١٩٧٣ پەنای بۆ کۆماری ڕۆمانیا بردووە و تێیدا نیشتەجێ بووە، لە ٨ی نیسانی ٢٠٠٤ لە شاری واشنتۆن کۆچی دوایی کردووە، تەرمەکەی گەڕێندراوەتەوە باشووری کوردستان و لە ١٦ی نیسانی ٢٠٠٤ بەپێی وەسیەتەکەی لە گۆڕستانی گوندی کوردیکۆمەز لە ناوچەی قەرەداغی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە خاک سپێردراوە، شارەزای زمانەکانی (کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی) بووە.

لاپەڕە تێکۆشەرەکان

ساڵی ١٩٤٥ پەیوەندی بە ڕیزەکانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد کردووە، ساڵی ١٩٤٦ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، ساڵی ١٩٥٣ پەیوەندی بە یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووە، بە فەرمانی پاشایەتی وەک مامۆستای قۆناغی ئامادەیی دامەزراوە، لە ١٠-١٦ی ئابی ١٩٥٦ لە کۆنگرەی یەکەمی کۆمەڵەی قوتابیانی کورد لە ئەوروپا (K.S.S.E) لە شاری ڤیسبادن لە کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ بەشداری کردووە، ساڵی ١٩٥٩ لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق وەک سکرتێری یەکەم و بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە دامەزراوە، ساڵی ١٩٥٩ ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری نەورۆز بووە، ساڵی ١٩٦٠ بووەتە نوێنەری کۆنگرەی پێنجەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٦٠ دوو کتێبی لە شاری بەغدا بە ناونیشانەکانی (چەند تیۆرێکی زانیاری) و (میر کچان) بە ناوی خوازراوی (مچە) چاپ کردووە، ساڵی ١٩٦٠ وەک سکرتێری دووەم لە باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە شاری لاگۆس دەستبەکار بووە، وەک کونسوڵی کۆماری عێراق لە کۆماری چیکۆسلۆڤاکیا دامەزراوە، پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، ساڵی ١٩٦٢ پۆستی سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە لاوس وەرگرتووە، ساڵی ١٩٦٢ سکرتێری باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق بووە لە نەیجیریا، ساڵی ١٩٦٢ بە فەرمانی سەرکردە مستەفا بارزانی پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمه‌رگه‌وە کردووە،شۆڕشی ئەیلوول لە ڕێگەی ئێرانەوە ساڵی ١٩٦٢ ئامێرێکی ڕادیۆیی بۆ شۆڕشی ئەیلوول هێناوە، ساڵی ١٩٦٣ لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول پۆستی جێگری فەرماندەی فەوجی کەرتی یەک لە چەمی ڕێزان وەرگرتووە، لەلایەن سوپاى عێراقەوە بە ناوی (ئەبو چەفنە) ناسراوە، ساڵی ١٩٦٣ لەگەڵ ڕۆژنامەنووس دەیڤید ئادەمسیۆن لە ڕۆژنامەی ساندی تەلەگرافی بەریتانی چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامداوە، ساڵی ١٩٦٣ ئەندامی شاندێکی کوردی بووە کە سەردانی سەرۆک کۆماری میسر جەمال عەبدولناسر (١٩١٨-١٩٧٠)یان کردووە، لە کۆنگرەی شەشەمی پارتیدا بە کاندیدکردنی لەلایەن سەرکردە مستەفا بارزانییەوە بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی ١٩٦٤ بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە کوردستانی عێراق، هەروەها ساڵی ١٩٦٤ پۆستی یەکەم سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی لە کوردستانی عێراق وەرگرتووە، ساڵی ١٩٦٤ بووەتە ئەندامی لیژنەی دەستووری سەر بە مەکتەبی جێبەجێکار، ساڵی ١٩٦٥ بووەتە سکرتێری مەکتەبی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە کوردستانی عێراق، ساڵی ١٩٦٥ بە هەڵە لەلایەن یەکێک لە پێشمه‌رگه‌کانی حزبی شیوعی عێراق لە ناوچەی باوەخۆشێنی سەر بە قەزای دەربەندیخان لە پارێزگای سلێمانی بە سەختی بریندار بووە، لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٦٦دا لەلایەن کۆمیتەی ناوەندییەوە سەرجەم پلە و مناصبی لێ سەندرایەوە و لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان سڕکرا و داهاتووی کاری سیاسییەکەی خرایە بەردەم کۆنگرەی هەفتەمی پارت، ساڵی ١٩٦٧ وەک سەرۆکی چاودێران لە وەزارەتی بازرگانی عێراق دەستبەکار بووە، گەڕاوەتەوە خزمەت بە پلەی کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە شاری جاکارتا، لە ١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٢ بە پلەی وەزیر لە باڵیۆزخانەی عێراق لە شاری جاکارتا دامەزراوە، ساڵی ١٩٧٢ وەک باڵیۆزی عێراق لە پاریس دامەزراوە، بەڵام فەرمانی دامەزراندنەکەی هەڵوەشاوەتەوە، دەزگای هەواڵگری عێراق لە ساڵانی ١٩٧٥ و ١٩٧٦ هەوڵی تیرۆرکردنی داوە بەڵام لە هەوڵەکە ڕزگاری بووە، ساڵی ١٩٧٨ ڕووی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کردووە، ساڵی ١٩٨٩ لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کورد بووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.           

لە بەرهەمەکانی:

  1. زبان چۆن په‌یدا بوه‌؟ ـ ١٩٥٨.

  2. ئاوات ـ ١٩٥٨.

  3. میر كچان ـ ١٩٦٠، (وه‌رگێڕان).

  4. چه‌ند تیۆرێكی زانیاری ـ ١٩٦٠.

  5. Kurdistan Times ـ ١٩٩٠.

سەرچاوەکان:
  1. ئـ.د.ئـ، فایلی ژماره‌ FB-٣٢، ده‌قی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌بدولڕەحمان محه‌مه‌د ناسراو به‌ محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی له‌لایه‌ن فوئاد ڕە‌وه‌ند، سلێمانی، ٩ حوزه‌یرانی ٢٠١٧ز، ل ل ١ـ ٤.

  2. نه‌ریمان، كتیبخانه‌ی كوردی، (كه‌ركوك ـ چاپخانه‌ی شاره‌وانی كه‌ركوك ـ ١٩٦٠ز)، ل ٥٥.

  3. ئه‌وڕەحمان حاجی مارف، ڕابه‌ری سه‌رچاوه‌ له‌باره‌ی زمانی كوردییه‌وه‌، (به‌غدا ـ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن ـ ده‌زگای رۆشنبیری و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی ـ ١٩٨٩ز)، ل ٨٧.

  4. درك كنان، كرد و كردستان ، ترجمه‌ جواد هاتفی، (تهران ـ مؤسسه‌ انتشاراتی عطائی ـ چاپخانه‌ محمدعلی علمی ـ ١٣٤٨ ھ . ش)، ص ٧٦.

  5. مصطفی نه‌ریمان، فه‌رهه‌نگی ئه‌دیب و نوسه‌رانی كورد، (به‌غدا ـ ئه‌مێندارێتی گشتی رۆشنبیری ولاوان ـ چاپخانه‌ی ئه‌سعه‌د ـ ١٩٨٦ز)، ل ٥٩.

  6. عبدالفتاح علي البوتاني، دراسات ومباحث في تاریخ الكورد والعراق المعاصر، (أربیل ـ دار سپرێز للطباعة والنشر ـ مطبعة حجي هاشم ـ ٢٠٠٧م)، ص ص ٢٨٩، ٢٩١.

  7. جه‌مال نه‌به‌ز، بیره‌وه‌ریینامه‌ی ئه‌و رۆژانه‌ی جاره‌كی دیی ناگه‌ڕێنه‌وه‌، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی شڤان ـ ٢٠١٧ز)، ل ل ١٢٨ ـ ١٢٩.

  8. مصطفی نه‌ریمان، ببلیۆگرافیای دووصه‌د ساڵی كتێبی كوردی ١٧٨٧ ـ ١٩٨٦، (به‌غدا ـ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن ـ ده‌زگای ڕۆشنبیرى و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی ـ چاپخانه‌ی (الزمان) ـ ١٩٨٨ز)، ل ل ٦٠، ١٧٧، ٢١١، ٢٥٧، ٣٧٣.

  9. مسته‌فا سه‌ید ئه‌حمه‌د، ببلیۆگرافیای كتێبی كوردی ١٧٨٧ ـ ١٩٧٥، (به‌غدا ـ كۆڕی زانیاری كورد ـ چاپخانه‌ی كۆڕی زانیاری كورد ـ ١٩٧٧ز)، ل ل ١٠٣ ـ ١٠٤.

  10. الارادات الملكیة، رقم ٣٥٧، جریدة الوقائع العراقیة، مدیریة التوجیه‌ والاذاعة العامة في العراق، العدد ٣٦٥٠، السنة الثالثة والثلاثون، بغداد، السبت، ٢٥ حزیران ١٩٥٥م، ص ٣.

  11. عەلی جەعفەر، کوردانی تاراوگە، کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا، بەشی یەکەم، چاپی دووەم، (ئەستەنبوڵ - دەزگای خانی - ٢٠١٩ز)، ل ٢١٠.

  12. عارف روشدی، کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا لە نێوان ساڵانی ١٩٥٦ - ١٩٧٥، ڕۆژنامەی هەولێر، ژمارە ٣٢٥٤، هەولێر، پێنجشەممە، ٣٠ کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ز، ل ٦.

  13. مام جەلال، حەسەن زیرەکم چۆن ناسی و چۆن بردم بۆ ڕادیۆ کوردیی شاری بەغدا؟، گۆڤاری خاک، ژمارە ٤١، ساڵی چوارەم، سلێمانی، چاپخانەی ئۆفسێتی دلێر، ١٠ تشرینی دووەم ٢٠٠٠ز، ل ١٨.

  14. ئەحمەد بانی خێڵانی، بیرەوەرییەکانم، (شاری بەغدا - دەزگای ڕوادی مەزھەر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە و ڕاگەیاندن - ١٩٩٥ز)، ل ١٨٠.

  15. بەڕێز سەفین ڕەشید سندی: ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە کوردستان پردێکە لە نێوان کوردستان و جالیەی کورد لە ئەمریکا، گۆڤاری گوڵان، دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی گوڵان، ژمارە ٢٧٦، هەولێر، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، ٢٧ نیسانی ٢٠٠٠ز، ل ٢١.

  16. بوار نوورەدین، کورد و کوردستان بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان لە کتێبی کوردیدا، بەرگی حەوتەم، (تاران - چاپخانەی تاران - ٢٠١٦ز)، ل ٢٠.

  17. حەبیب محەمەد کەریم، مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان - عێراق (لە وێستگە سەرەکییەکاندا) ١٩٤٦ - ١٩٩٣، (دهۆک - چاپخانەی خەبات - ١٩٩٨ز)، ل ل ٩٢، ١٠٤ - ١٠٥. 

  18. دەیڤید ئادامسن، تێکۆشانی کوردستان، وەرگێڕانی جەواد هاتفی، (تاران - دەزگای چاپەمەنیی عەتایی - چاپخانەی محەمەد عەلی عیلمی - ١٣٤٨ی هەتاوی)، ل ل ١٥٤ - ١٥٦، ١٦٤ - ١٦٧، ١٦٩ - ١٧٠.

  19. سالار، زمان چۆن پەیدا بووە؟، (سلێمانی - چاپخانەی کامەران - ١٩٥٨ز)، ل ل ١ - ٣٨. 

  20. شەکیب عەقراوی، ساڵانی مەینەتی لە کوردستان گرنگترین ڕووداوە سیاسی و سەربازییەکان لە کوردستان و عێراق لە ١٩٥٨ تا ١٩٨٠، چاپی دووەم، (هەولێر - چاپخانەی منارە - ٢٠٠٧ز)، ل ١٥٧.

  21. شەعبان عەلی شەعبان، هەندێک زانیاریی سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیەم، (هەولێر - چاپخانەی ڕۆژهەڵات - ٢٠١٣ز)، ل ١١٣.

  22. شیرزاد زەکەریا محەمەد، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش لە کوردستان - عێراق ١٩٦٤ - ١٩٧٠ توێژینەوەیەکی مێژوویی سیاسیی گشتی، (دهۆک - زانکۆی دهۆک - سەنتەری توێژینەوە کوردییەکان و پاراستنی بەڵگەنامەکان - ٢٠١٠ز)، ل ٨٠.

  23. عیسمەت شەریف وانلی، کوردستانی عێراق ناسنامەیەکی نیشتمانی (توێژینەوەیەک لە شۆڕشی ١٩٦١)، وەرگێڕانی سوعاد محەمەد خدر، (سلێمانی - دەزگای ژین - چاپخانەی شڤان - ٢٠١٢ز)، ل ٣١٦.

  24. عەلی سەنجاری، دۆزی کورد و حیزبی بەعسی عەرەبیی سۆسیالیست لە عێراق، بەشی سێیەم، (دهۆک - چاپخانەی خانی - ٢٠١٢ز)، ل ٣٣٤.

  25. عەلی سەنجاری، ڕاستیی ڕێڕەوی شۆڕشی ١١ی ئەیلوولی ١٩٦١، (دهۆک - چاپخانەی خانی - ٢٠١٣ز)، ل ٢٩٢.

  26. فەرمانی کۆماری ژمارە ٤٧٤، ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی، وەزارەتی ڕاگەیاندن لە عێراق، ژمارە ٢١٩٨، ساڵی پازدەهەم، شاری بەغدا، دووشەممە، ١٣ تشرینی دووەمی ١٩٧٢ز، ل ٢.

  27. نەجمەدین یوسفی، شۆڕشی ئەیلوولی مەزن، (دهۆک - لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو - چاپخانەی کۆلێژی شەریعە - ١٩٩٥ز)، ل ٢١.

  28. نەورۆز، گۆڤاری نەورۆز، ژمارەی یەکەم، ساڵی یەکەم، سلێمانی، چاپخانەی کامەران، نەورۆزی ١٩٥٩ز، ل ١٢١.

  29. هەڵبژاردنی یانەی سەرکەوتن، گۆڤاری هیوا، یانەی سەرکەوتن، ژمارە ٦ و ٧، ساڵی دووەم، شاری بەغدا، چاپخانەی نەجاح، کانوونی دووەمی ١٩٥٩ز، ل ١٠٢.