محەمەد فەرەج شاويس ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی نوێی سەر بە ناحیەی خورماڵ لە پارێزگای هەڵەبجە لەدایکبووە، جووتیار بووە، قۆناغی سەرەتایی تەواو کردووە، لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بە زۆرەملێ ڕاگوێزراوە بۆ قەزای سەید سادق، و دوکانێکی فرۆشتنی شیرینی لەناو بازاڕی سەید سادق کردووەتەوە.
ساڵی ١٩٨٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمهرگه لە فەوجی شەهید ئەبوبەکر بانی بێنۆکی سەر بە هێزی سوورێن لە لێژنە ناوچەی دەربەندیخان لەناو لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان کردووە.
بەشداری لە شەڕی قاجر، شەڕی شانێری، شەڕی ئەحمەد ئاوا، شەڕی ڕەزلە، شەڕی ڕەبایەی بانی شیران لە بناری چیای سوورێن، شەڕی چیای شارام، چالاکییەکانی شەڕی پارتیزانی لە دەشتی شارەزوور، چالاکییەکانی شەڕی پارتیزانی لەناو شاری سلێمانی کردووە، و یەکێک بووە لەو پێشمهرگه یانەی کە ڕۆڵێکی دیاری هەبووە بە هێرشکردنە سەر بارەگاکانی سوپای میللی لە سلێمانی کە بووە هۆی سووتانیان.
محەمەد فەرەج شاويس سێ جار لە ماوەی خەباتیدا لە ڕیزەکانی پێشمهرگه دا بریندار بووە، ساڵی ١٩٨٢ لە گوندی بانی بێنۆکی لە کاتی هێرشکردن بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی پێگە و شوێنەکانی ڕژێمی بەعس لە بناری چیای سوورێن بە گوللە بریندار بووە. لە مانگی ئابی ١٩٨٣ لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوسەنگەرە پێشمهرگه کانی کەوتووەتە کمین ی بەکرێگیراوەکانی (جاشەکانی) ڕژێمی بەعس و بە گوللە لە قاچیدا بریندار بووە، ساڵی ١٩٨٤ لەگەڵ سێ لە هاوسەنگەرە پێشمهرگه کانی لە یەکێک لە ئەشکەوتەکانی بناری چیای سوورێن خۆیان حەشار داوە دوای ئەنجامدانی چالاکییەکی سەربازی شەڕی پارتیزانی نزیک گوندی بەردەبڵ کە توانیویانە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازی ڕژێمی بەعس بسووتێنن، بەڵام لە ئەشکەوتەکەدا لە کاتی مانەوەیاندا کەوتوونەتە بەر تۆپباران کە بووە هۆی ڕووخانی، و لە ئەنجامدا محەمەد فەرەج شاويس بریندار بووە و یەکێک لە هاوسەنگەرە پێشمهرگه کانی بە ناوی حەمە سەعید جۆمەرسی شەهید بووە.
ساڵی ١٩٨٥ پلەی ئەندامی لێژنە ناوچەی دەربەندیخانی سەر بە لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان وەرگرتووە، و لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٦ کاتێک محەمەد فەرەج شاويس ویستوویەتی لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوسەنگەرە پێشمهرگه کانی بچێتە دەشتی شارەزوور، بەڵام کەوتوونەتە کمین ی سەربازانی ڕژێمی بەعس نزیک ڕەبایەی گوندی دەردەسۆران لە پشتی گوندی ئەحمەد ئاوا و محەمەد فەرەج شاويس شەهید بووە، هاوسەنگەرەکەشی ئەنوەر حاج عوسمان بە سەختی بریندار بووە.
سەرچاوە:ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.


