كه‌ریم قادر خدر بنمێرده‌یی ناسراو بووە بە (كه‌ریمه‌ گه‌وره‌)، ساڵی ١٩٢٨، له‌ گوندی بنمێرده‌ی‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندزی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، شــــــەوی ١٠ی مانگی ئەیلوولی ساڵی ١٩٦٢ شەهید بووە.

شەهید كه‌ریم قادر خدر بنمێرده‌یی ناسراو بووە بە (كه‌ریمه‌ گه‌وره)‌، ساڵی ١٩٢٨ له‌ گوندی بنمێرده‌ی‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندزی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. له حوجره‌ی ئایینی‌ خوێندویه‌تی و خوێنده‌واری هه‌بووه‌. خێزاندار بووە و خاوەنى سێ کوڕ و کچێکى هەبووە.
ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە و بەشدارى شەڕەکانى سەرەتای دەستپێکردنی شۆڕشی کردووە. لە شــــــەوی ١٠ی مانگی ئەیلوولی ساڵی ١٩٦٢ لە تەمەنی ٣٤ ساڵیدا لە بەرەی چیای 'كێلكێل'ی نێوان گوندی فەقیان و بێجان لەلایەن جاشێک شەهید کراوە.

سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.