عەلی ڕەئوف محەممەد لە ساڵی ١٩٧١ لە گوندی سەرگەتی سەر بە ناحیەی بێارەی پارێزگای هەڵەبجە لەدایک بوو، لە قەزای شاری هەڵەبجە دەژیا و خوێندنی سەرەتایی لەوێ تەواو کرد.
لە ساڵی ١٩٨٣ کادرێک بوو لە خانەی نهێنیی شەهید زوولفیقار مەحموود، سەر بە لیژنەی ناوخۆی هەڵەبجە لە لقەی چوارەمی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵی ١٩٨٣ یەکێک بوو لە بەشداربووانی ڕاپەڕینی شاری هەڵەبجە و لە ئەنجامی ئەوەدا دەستگیر کرا و بۆ ماوەی دوو مانگ لەلایەن دەزگای ئەمنی ڕژێمی بەعسەوە زیندانی کرا.
لە ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە ڕیزی پێشمەرگەوە کرد لە مەفرەزەی شەهید زوولفیقار، سەر بە باڵی سەربازیی لیژنەی ناوخۆی هەڵەبجە. لە ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینی جەماوەریی گەلی کوردستان کرد و لە ئازادکردنی قەزای پێنجوێن، شاری هەڵەبجە، ناحیەی عەرەبت، قەزای دەربەندیخان، ناوچەی قەرەداغ، پارێزگای سلێمانی و پارێزگای کەرکووک بەشداری کرد. لە کاتی ئازادکردنی ناوچەی قەرەداغ بە گوللەیەک لە سەری بریندار بوو.
عەلی ڕەئوف محەممەد و حەوت هاوڕێ پێشمەرگەکەی هێڵەکانی بەرگرییان لەسەر تەڵی پیرۆز لە ناو شاری سلێمانی دانا و بەرەنگاری دوو هێرش بوونەوە کە سەربازانی ڕژێمی بەعس ئەنجامیان دابوو. عەلی ڕەئوف محەممەد و حەوت هاوڕێکەی لە ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩١ شەهید بوون، دوای ئەوەی تەڵەکە و هێڵەکانی بەرگرییان بە توپخانە و گوللەی هاون بە توندی بۆردومان کران.
سەرچاوە:ئەرشیفی دەزگای ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


