ساڵى ١٩٣١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشى یەکەمى بارزان(١٩٣١- ١٩٣٢) بە ڕێبەرایەتى شێخ ئەحمەد بارزانى کردووە و بۆتە پێشمەرگە، لە ٣ى نیسانى ١٩٣٢ یەکێک بووە لەو پێشمەرگانەى بەشدارى شەڕى دۆڵاڤاژى کردووە.

ساڵى ١٩٤٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی دووەمى بارزان(١٩٤٣-١٩٤٥)کردووە و بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٤٥ دوای نسكۆی شۆڕش چووەته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌شداری لە كۆماری دیموكراتی كوردستاندا کردووه‌، لە هێزی بارزان بۆتە پێشمەرگە و بەشدارى شەڕى نەغەدە و شنۆى کردووە. لە ٢٥ى ئازارى ١٩٤٧ لەبەرەى شنۆ شەهید کراوە.

سه‌رچاوه‌كان:

١- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.