ژیاننامە

شه‌هید عەزیز قادر مەندە خزر، لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی ئارماوانی سەرووی سەر بە شارەدێی کۆڕێ لەدایکبووە. گوندنشین بووە و سەرقاڵی جووتیاری بووە، خێزاندر بووه‌ و خاوه‌نی یه‌ك كوڕ بووه‌، ساڵی ١٩٦١ له‌ بناری چیای سه‌فین شه‌هید بووه‌، هاوسەنگەرانی تەرمەکەی دەبەنەوە گوندی خۆی و رادەستی خانەوادەکەی دەکەنەوە.

خەباتنامە

شه‌هید عەزیز قادر مەندە خزر، بە هۆکاری داڵدەدان و خزمەتکردنی هێزەکانی پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٥٩ بووەتە ئەندامێكی شانەی نهێنی کە بۆ گەیاندنی چەند ڕاسپاردەیەک رەوانەی شاری دەکەن، لە ساڵی ١٩٦٠ چەک هەڵدەگرێت و دەبێتە پێشمەرگە لە هێزی سەفین و پەیوەندی بە مەحمود کاوانی دەکات.

لە ساڵێ ١٩٦١ لە بناری چیای سەفین دەکەوێتە بەر بۆمبارانی فڕۆکەی رژێم و شەهید دەبێت.

سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.