شەهیدی عومەر کریم فەتاح ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی حەسەن ئاوا سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لەدایک بوو، گوندنشین بوو و کاری کشتوکاڵی دەکرد، خوێندنی سەرەتایی تەواو کرد.
ساڵی ١٩٦٣ چووە ڕیزی پێشمەرگە لە سەریەی فەرەج حاجی مەحمود سەر بە بەتەلیۆنی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕێگەی خانەی سەرەکیی عەبدوڵڵا بەغدادی سەر بە ڕێکخراوی نوورەوەلی.
عومەر کریم فەتاح ساڵی ١٩٦٣ لەگەڵ شەهید حەمە گوڵپی و ژمارەیەک لە هاوڕێ پێشمەرگەکانی گەڕانەوە گوندی حەسەن ئاوا بۆ ماوەیەک پشوودان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان، بەڵام زوو دەستنیشان کران و هێزێکی زۆری ڕژێمی عێراق گوندەکەی گەمارۆ دا و دوای پێکدادانی هەردوو لایەن، حەمە گوڵپی و هەندێک لە هاوڕێکانی هەڵاتن، بەڵام عومەر کریم فەتاح و سێ هاوڕێکەی کە بریتی بوون لە کریم فەتاح قادر، حاجی کریم و ساڵح محەمەد عەلی، دەستگیر کران و لەلایەن سەربازانی ڕژێمی عێراقەوە لە دەروازەی گوند بە گوللە باران کران و لەهەمان کاتدا شەهید بوون.
سەرچاوە:ئەرشیفی دەزگای ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


