شەهید عومەر عەزیز، ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی ناوەندی سەربە قەزای چۆمان پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە،  گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە.

ساڵی ١٩٨١ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە بەتالیۆنی نەجمەدین گۆڕۆنی بۆتە پێشمەرگە. لە شەڕ و چالاکییەکانی دەڤەری خۆشناوەتی و شەڕەکانی چواردەوری وەرتێ، شەڕی بالیسان، شەڕی نازەنین، شەڕی قەلادزێ، شەڕی چۆمان بەشدارى کردووە.

ساڵی ١٩٨٨ دوای ڕووبەڕووبوونەوە و شکستهێنان بە هێرشی سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعس بۆسەر سەنگەری هێزی پێشمەرگە لە گەرووی مەنجەڕ لە دەڤەری وەرتێ، لەلایەن تۆپخانەکانی ڕژێمی بەعس بە چڕی تۆپبارانی سەنگەری پێشمەرگەیان کردووە و لە ئەنجامدا عومەر عەزیز شەهید بووە و لەلایەن هاوسەنگەرانی هەر لە گەرووی مەنجەڕ بە خاکیان سپاردووە.

سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.