کەسایەتیی یاساناس و سیاسەتمەدار و سەربازی عارف تەيفوور عارف عەلی، بە ناوی (عارف شێخ تەيفوور سەرگەلوویی بەرزنجی) هاتووە ناس کردن. لە ساڵی 1959 دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکەتی قوتابیانی کوردستان و لە ساڵی 1963 دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەمان ساڵ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمهرگه کوردستانەوە کردووە. نوێنەری کۆنفڕانسی هەشتەم 1970 بووە و لە کۆنفڕانسەکانی یازدەیەم 1993 و دوازدەیەم 1999 دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان و لە ساڵی 2010 لە کۆنفڕانسی سێزدەیەم دا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان هاتووە هەڵبژاردن و لە ساڵی 2018 بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هاتووە دەستنیشان کردن.
ژیاننامە
عارف تەيفوور لە ساڵی 1945 دا لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، قۆناغی ناوەندی لە کەرکووک و سلێمانی تەواو کردووە و لە ساڵی 1967 بەکالۆریۆسی مافی لە زانکۆی شاری بهغدا وەرگرتووە. لە ساڵی 2004 بە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کاتی عراق ( Al Meclis Al Wetanî Al Miweqit Al Iraqî ) هاتووە دەستنیشان کردن و لە ساڵی 2005 بەربژێری لیستی هاوپەیمانی کوردستان بووە بۆ ئەنجومەنی نیشتمانی عراق و لە پاش دەرچوون بووە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی عراق. شارەزای زمانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی و فارسییە.
خەباتنامەلە ساڵی 1959 دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکەتی قوتابیانی کوردستان و لە ساڵی 1963 دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەمان ساڵ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمهرگه کوردستانەوە کردووە.
نوێنەری کۆنفڕانسی هەشتەم 1970 دا بووە و لە کۆنفڕانسەکانی یازدەیەم 1993 و دوازدەیەم 1999 دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان و لە ساڵی 2010 لە کۆنفڕانسی سێزدەیەم دا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و لە ساڵی 2018 دا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هاتووە هەڵبژاردن. لە ساڵی 1970 دا لە کۆنفڕانسی شەشەمی یەکەتی قوتابیانی کوردستان بە ئەندامی لێژنەی ڕاپەڕاندنی یەکەتی قوتابیانی کوردستان هاتووە هەڵبژاردن و پاش ساڵێک بووە ئەندامی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکەتی قوتابیانی کوردستان.
لە کاتی کار کردن دا لە ناو ڕیزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان دا چەندین ئەرک و بەرپرسی وەرگرتووە، وەک کارگێڕی لێژنە لقی سێ 1973، بەرپرسی لێژنەی لقی چوار لە سلێمانی 1994، بەرپرسی لێژنەی لقی پێنج لە شاری بهغدا 2003، بەرپرسی لێژنەی لقی چوار لە سلێمانی 2004 سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە 2018.
لە ساڵی 1975 پاش شکستەی شۆڕشی ئەیلوول وەک پەنابەر لە وڵاتی ئێران ژیاوە و لەوێ دا لە لایەن سەرۆک مەسعود بارزانی وە بۆ ئامادەکاری شۆڕشی گوڵان هاتووە ڕاسپاردن. لە ساڵی 1976 ئەندامی سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کورد (کۆنفڕانسی بەرلین) بووە و لە پاش شەهید بوونی مولازم سەید کەریم، جێگەی ناوبراوی گرتووە و بووە ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
لە ساڵی 2004 بە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کاتی عراق ( Al meclis al wetanî al miweqit al Iraqî ) دا هاتووە دەستنیشان کردن و لە ساڵی 2005 بەربژێری لیستی هاوپەیمانی کوردستان بۆ ئەنجومەنی نیشتمانی عراق بووە و لە پاش دەرچوون بووە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی عراق. لە ساڵی 2015 سەرپەرشتیاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە لە بەرەی خازر ( دهۆک ) لە دژی هێزی داعش.
ئەرشیڤی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.


