ساڵی 1950 لە سوپای عێراقدا بووە سەرباز و لە بەشی ئەندازیاری کارەکانی دروستکردنی چەک کاریکردووە. ساڵی 1961 پەیوەندی بە هێزەکانی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئاغای پشدەری بووە پێشمەرگە. لە گوندی ڕوستە کارگەیەکی بچووکی دروستکردنی چەک هەبووە و چەکی هێزەکانی پێشمەرگەی دروست کردووە. ساڵی 1962 لە ئەنجامی هێرشی سوپای عێراق بە هاوکاری کەریم خانەی برادۆست، لەلایەن جاشەکانی کەریم خانەوە شەهید کراوە. جگە لە شەهیدکردنی هۆستا خدیر، ڕەمی بزن و گاوەکانی گوندی ڕوستەیان تاڵان کردووە و دەستیان بەسەر گوندەکەدا گرتووە.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی دەزگای ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


