شەهید حەمە عەلی محەمەد سەعید محیەدین، لە ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی خەرپانی سەر بە ناحیەی بیارەی پارێزگای هەڵەبجە لە دایک بووە. گوندنشین بووە و بە کاری ئاژەڵدارییەوە خەریک بووە و ئاستی خوێندەوارییەکەی سەرەتایی بووە. حەمە عەلی محەمەد سەعید محیەدین خێزاندار بووە، ناوی خێزانەکەی خونچە عەبدوڵڵا بووە و خاوەنی کچێک بە ناوی مەریم بووە.

 

لە ساڵی ١٩٦٥ بووە پێشمەرگە و لە لەقی عەلی ڕەشاشی سەر بە لەقی ٥ی حوسێن بەگی جوانڕۆیی و بەتەلیۆنی ٧ی بیارەی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە؛ لەو کاتەدا جەمال نامیق فەرماندەی ئەو بەتەلیۆنە بووە.

 

بەشداری شەڕەکانی دەربەندیخان و شەڕی شینڕێوە و شەڕی بەردەڕەشان و شەڕی سیروان و شەڕی بالەمبۆ کردووە.

 

لە ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دێکۆنی دەشتی شارەزوور، گروپی ئیبراهیم ئەحمەد بە هاوکاری سەربازانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا حەمە عەلی لە سەنگەری بەرگریدا شەهید کرا.


 

سەرچاوە:

١. ئەرشیفی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان