حەمید محەمەد قادر لە ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی وەیسکێی ناحیەی بەمۆی سەربە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە. خێزاندار بووە و خێزانی ناوی جه‌مینه‌ فه‌تاح بووه‌ و خاوه‌نی سێ كوڕ به‌ناوه‌كانیبورهان و عه‌بدوڵڵا و عومه‌ر بوونه.

ساڵی ١٩٧٧ بۆتە پێشمەرگە لەلای قادر حەمەساڵح تاگۆزی، کە لە شۆڕشی ئەیلوول سەرلقی چواری سەربە بەتالیۆنی شەشی بەمۆی هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. ساڵی ١٩٧٨ هێزێكی یه‌كێتی بە فەرماندەیی مەلا بەختیار پلانیان داناوە بۆ دانیشتن و گفتوگۆ کردن لەگەڵ پێشمەرگەکانی ئەودەڤەرەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە تایبەت لەگەڵ قادر حەمەساڵح تاگۆزی وەک فەرماندەیەکی خاوەن ناوبانگ لەو سنورەدا، بەڵام قادر حەمەساڵح تاگۆزی مەفرەزەیەک پێشمەرگەی ڕەوانە کردووە بە فەرماندەیی عەزیز حەمەساڵحی برای و هەروەها حەمید محەمەد قادر پێشمەرگەی ئەو مەفرەزەیە بووە. دوا بەدوای گفتوگۆ کردن و خواردنی نانی ئێوارە لە یەکێک لە ماڵەکانی ئەو گوندە، مەفرەزەکەی پارتی بڕیاری مانەوەیان داووە لە گوندەکە، بەڵام لە درەنگانێکی شەودا هێزی یه‌كێتی کە ژمارەیان زۆرتربووه‌ له‌ مه‌فره‌زه‌ی ئه‌وان، هێرشیان کردۆتە سەر مەفرەزە پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە ئەنجامدا حەمید محەمەد قادر و پێنج هاوسەنگەری بە ناوەکانی جەعفەر مەهدی، سابیر عەبدولکەریم محەمەد، محەمەد کەریم، عەزیز گوڵانی، ئیبراهیم شەمیرانی شەهید کراوون و ئەحمەد عەبدولڕەحمان بە سەختی بریندار کراوە. هەروەها عەزیز حەمەساڵح تاگۆزیش لەلایەن مەلا بەختیارەوە دەستبەسەر کراووە.

سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.